
باڵۆنێكی چین لە ئاسمانی تایوان
ئاڤا دیجیتاڵ
چین جارێکی دیکە شەش بالۆن رەِوانەی ئاسمانی تایوان دەکات، تایوان ئەم کردەوەیەی پەکین بە هەڕەشەکردن لە ئاسایشی هاتووچۆی ئاسمانی و هەڵگیرسانی شەڕی دەروونی لە دژی خەڵکی تایوان دەبینێت.
چیرۆكە سەرەكییەكە: رۆژی دووشەممە، 22-1-2024، وەزارەتی بەرگریی تایوان رایگەیاند شەش باڵۆنی چینیان لە ئاسمانی تایوان بینیوە، پێشتریش وەزارەتی بەرگریی تایوان چەند رۆژێک بەر لە هەڵبژاردنەکانی تایوان کە لە 13-1-2024 بەڕێوەچووە، چینی بە هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایش و شەڕی دەروونی، لە رێگەی ناردنی باڵۆنەوە، تۆمەتبار کردبوو.
وێنە گەورەكە: چین بانگەشەی ئەوە دەکات کە تایوان بەشێکە لە خاکی وڵاتەکەی و هەردووکیان یەک دەوڵەتن بە ناوی دەوڵەتی چین. هاوکات، لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی تایوان پارتە سەربەخۆخوازەکان زۆرینەیان بەدەست هێنا، بە گوتەی تایوان، چین بە ناردنی باڵۆن بۆ ئاسمانی تایوان دەیەوێت کێشە درووست بکات.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوەی چین لە بارەی باڵۆنەکانی ئەمڕۆ و ئەوانەی پێش هەڵبژاردنەکانیش هیچ رایەکی دەرنەبڕیوە، چین هەردەم بانگەشەی دووبارە یەکخستنەوەی تایوانی لەگەڵ چین کردووە.
كاریگەری و لێكەوتەكان: شرۆڤەکاران لەو باوەڕەدان کە چین بۆ مەبەستی سیخوڕی ئەم باڵۆنانە بەکار دەبات، وەزارەتی بەرگریی تایوانیش رۆژانە راپۆرتی خۆی سەبارەت بە رووداوەکانی 24 کاتژمێری رابردووی پەیوەست بە چالاکییە سەربازییەکانی چین بڵاو دەکاتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک تایمز: بە هەزاران سەربازی ئەمریکا لەژێر هەڕەشەی مووشەکەکانی ئێرانن