باخچەی ئاژەڵانی هەولێر و مۆسکۆ بۆ پاراستنی گیانلەبەران هەماهەنگی یەکتر دەکەن
- ژینگە
- 13 تشرینی یەکەم

دەرگای سەرەکی چوونە ژوورەوەی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر (ئەربیل زوو)
ئاڤا نیوز
لە مۆسکۆ، پرۆتۆکۆڵێکی هاوبەش لەنێوان هەردوو باخچەی ئاژەڵانی "هەولێر و مۆسکۆ" واژۆ کرا کە مەبەست لێی هەمەهەنگی و پێشخستن و پاراستنی گیانلەبەرانە لە مەترسی لەناوچوونیان.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی 10-10-2025، لە مۆسکۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتیی حکومەتی عێراق و باڵیۆزخانەی عێراق لە ڕووسیا و بە ئاگاداری حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەروەها لەژێر چاودێری ڕێکخراوی ئاسیا بۆ پاراستنی ئاژەڵ (GAZI) کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لەنێوان باخچەی ئاژەڵانی هەولێر و باخچەی ئاژەڵانی مۆسکۆ بە مەبەستی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان و بەڕێوەبردنی باخچەی ئاژەڵان بەڕێوەچوو.
لێدوانی تایبەت: هێرش خۆشناو، خاوەنی باخچەی ئاژەڵانی هەولێر (ئەربیل زوو) بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "مەبەست لە ئیمزاکردنی ئەو پرۆتۆڵە بۆئەوە بوو کە کادیری هاوبەش دروست بکەین، هەروەها گۆڕینەوەی ئەو ئاژەڵانەی کە لەوێ هەن و لێرە نین، یان بە پێچەوانەوە، پەرەپێدانی ئەو ئاژەڵانەی کە مەترسی لەناوچوونیان هەیە، تاوەکو بتوانین بیانپارێزین".
باس لەوەش دەکات، بەهۆی ئیمزاکردنی ئەو پرۆتۆکۆڵە، "دەتوانین هەماهەنگی دروست بکەین، لەژێر چاودێری (ڕێکخراوی پاراستنی ئاژەڵ و ڕووەکی ئاسیا) هەردوو باخچەی ئاژەڵانی هەولێر و مۆسکۆ لەسەر ئاستی جیهان بەرەو پێش ببەین".
هێرش خۆشناو ئاماژە بەوەش دەکات، "ئێمە وەک باخچەی ئاژەڵانی هەولێر (ئەربیل زوو) بەهۆی بوونی چەندین ئاژەڵ و شوێنی تایبەت بە ئاژەڵ و ڕووەک کە لەناو ئەو باخچەکەدایە، لەسەر ئاستی عێراق یەکەمین و لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش یەکێکین لە باشترینەکان و بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی و ئەوروپی کار دەکەین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: باخچەی ئاژەڵانی هەولێر (ئەربیل زوو) لە ساڵی 2010 مۆڵەتی وەبەرهێنانی وەرگرتووە و لە ساڵی 2021 دەستبەکار بووە، پرۆژەکە بە سێ قۆناغ دروست دەکرێت، ئێستا دوو قۆناغی تەواو بووە و قۆناغی سێیەمیشی لە جێبەجێکردندایە کە دەبێت تا ساڵی 2030 کۆتایی پێ بێت. هاوکات، کۆمپانیای تەیار کە یەکێکە لە گرووپی کۆمپانیاکانی 77، خاوەندارێتی و پاڵپشتیی دارایی باخچەی ئاژەلانی هەولێر (ئەربیل زوو) دەکات.
زانیاریی زیاتر: باخچەی ئاژەڵانی هەولێر زیاتر لە دوو هەزار ئاژەڵ و 200 جۆری ئاژەڵ و باڵندەی تێدایە، نزیکەی 15 جۆر ئاژەڵی لە دەگمەنەکانی جیهانن، هەروەها جووتە پلینگێکی پرتەقاڵی تێدایە، لە هەموو جیهان تەنیا 30 دانەی هەن کە جووتێکیان لە هەولێرن.
ئەمەش بزانە: زیاتر لە 20 ڕێکخراو لە "ڕووسیا، بێلاڕووس، کازاخستان، چین، سەنگافورە، هیندستان و وڵاتانی ئەمریکای لاتین" پێشتر پەیوەندییان بە (GAZI) کردووە.
دیمەنی کۆبوونەوەی هەردوو باخچەی ئاژەڵانی (هەولێر و مۆسکۆ) لە ڕووسیا

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






