ژمارەیەک گەنج ئاڵای كوردستان لهسهر شوێنه گشتییهكانی هەولێر دهنهخشێنن
- کوردستان
- 14 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
زیاتر لە 120 گەنجی دەستڕەنگین لە چوارچێوەی ڕێکخراوی "مەیپڵ تری" (Maple Tree) دەستیان بە هەڵمەتێکی فراوان لە شاری هەولێر کردووە. ئەو گەنجانە هەرچی بن پرد و دیوار هەیە لە هەولێر و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، کە دەچن پاکی دەکەنەوە، دواتر ئاڵای کوردستانی لەسەر درووست دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی؛ ئەم کۆمەڵە گەنجە خۆبەخشە، کە ژمارەیان دەگاتە 120 کەس، بە شێوەیەکی بەردەوام بەنێو شاردا دەگەڕێن و ئەو شوێنە گشتیانە دیاری دەکەن کە بە نووسینی ئارایشتگا، ژمارەی وەستای سپلیت و سەتەلایت، یان سایەق تەنکەر و حەفارە سیمایان تێکدراوە. دوای پاککردنەوەیان، بە ڕەنگی ئاڵای کوردستان و وێنەی جۆراوجۆر دەیانڕازێننەوە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات؛ هەڵمەتەکە بەردەوامە و تا ئێستا چەندین شوێنی بەرچاوی گرتووەتەوە. یەکێک لە نوێترین کارەکانیان، جوانکردنی ژێر پردی 150 مەتری لەسەر ڕێگای پیرمامە، کە 16 دینگەی پردەکەیان بە ئاڵای کوردستان نەخشاندووە و وێنەی هونەرییان لەسەر دیوارەکان کێشاوە.
لێدوانی فەرمی: ڕێبوار، سەرۆکی ڕێکخراوی مەیپڵ تری، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "ئێمە بە شێوەیەکی بەردەوام دەگەڕێین بۆ دۆزینەوەی ئەو شوێنانەی ناشرین کراون. تا ئێستا پێنج قوتابخانەشمان بە هەمان شێوە ڕازاندووەتەوە و پلانیشمان هەیە زۆربەی ژێر پردەکانی هەولێر بەم شێوەیە جوان بکەین."
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ ئەم گەنجانە بە شێوەی خۆبەخشانە کاردەکەن و پاڵنەری سەرەکییان دڵسۆزییانە بۆ شارەکەیان و خواستیانە بۆ لابردنی پیسی و ناشرینی لە سیمای گشتیی پایتەختدا. هەڵمەتەکەیان لەلایەن سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە پاڵپشتی دەکرێت، کە کەرەستەی پێویست وەک بۆیە (سبوغ) و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ دابین دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





