
دووکانێکی زێڕنگەران لە هەولێر
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ بەو ڕێژە بەرزە بە "ناواقیعی" و دەبات و پێشبینی دەکات کە داڕمانێکی گەورە لە نرخی زێڕ ڕووبدات.
لێدوانی فەرمی: سەفین وەرتی، ئەندامی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە بەراورد بە ڕۆژی سێشەممە، ئەمڕۆ ئۆنسەیەک زێڕ 44 دۆلار و مسقاڵێک زێڕ 10 هەزار دینار لە نرخیان بەرزبووەتەوە.
زانیاریی زیاتر: لەگەڵ کرانەوەی بۆرسە لە ڕۆژی دووشەممە تاوەکو ئەمڕۆ چوارشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ 171 دۆلار و یەک مسقاڵ زێڕ 25 هەزار دینار لە نرخیان بەرزبووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەندامەکەی سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر دەڵێت: نرخی ئێستای زێڕ واقیعی نییە و فەیکە، چونکە بەگوێرەی هەموو لێکدانەوەکانی شارەزایانی بواری زێڕ، بەهۆی چارەسەری گرفتەکانی نێوان بەشێک لە وڵاتان هۆکارێک نەماوە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، بۆیە پێشبینی دەکرێت داڕمانێکی گەورە و لە ناکاو لە نرخی زێڕ ڕووبدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نرخی زێڕ لە بازاڕەکاندا ئێستا بەم جۆرەیە:-
-یەک ئۆنسی زێڕ بە چوار هەزار و 188 دۆلارە.
-مسقاڵێک زێڕ عەیار 22 بە 900 هەزار دینارە.
-مسقاڵێک زێڕ عەیار 21 بە 860 هەزار دینارە.
-مسقاڵێک زێڕ عەیار 18 بە 737 هەزار دینارە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






