بەهۆی کێشە فڕۆکەی وەزیری جەنگی ئەمریکا بە ناچاری لە بەریتانیا دەنیشێتەوە
- هەواڵ
- 16 تشرینی یەکەم

پیت هیگسێز، وەزیری جەنگی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
فڕۆکەی پیت هیگسێز، وەزیری جەنگی ئەمریکا بەهۆی کێشەیەک لە فڕۆکەکەی بە ناچاری لە بەریتانیا دەنیشێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: پیت هیگسێز، وەزیری جەنگی ئەمریکا دوای بەشداری لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری لە ناتۆ بە فڕۆکە بۆ ئەمریکا دەگەڕێتەوە، بەڵام لە ناوکاو دەڵێن دەبێت لە بەریتانیا بە ناچاری بنیشێتەوە بەهۆی کێشەیەک لە فڕۆکەکە.
لێدوانی فەرمی: شۆن پارنێل، وتەبێژی پێنتاگۆن ڕایگەیاند: نیشتنەوەی ناچاری فڕۆکەی وەزیری جەنگ لە بەریتانیا بەهۆی دروستبوونی درزێک بووە کە لە جامی فڕۆکەکە دروستبووە و مەترسی لە سەر فڕۆکەکە دروستکردووە، بەپێی وتەی پارنێل، فڕۆکەکە بە پشتبەستن بە ڕێکارە ستانداردەکان نیشتووەتەوە و هەموو ئەوانەی لەناو فڕۆکەکەدا بوون، بە هێگسێتیشەوە سەلامەتن.
لەلایەکی دیکەوە: پیت هیگسێز، وەزیری جەنگ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی "سوپاس بۆ خوا، بەردەوام دەبم لە ئەرک"
ئەمەش بزانە: فڕۆکەکە دوای بەرزی 10 هەزار پێ بە شێوەیەکی ستاندار نیشتووەتەوە، تا ئێستا هۆکاری دروستبوونی ئەو درزەی کە لە جامی فڕۆکەکە دروستبووە ڕوون نەکراوەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





