ئاڤا بەدواداچوون بۆ گۆڕانکاری لە بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتیان دەکات
- کوردستان
- 18 تشرینی یەکەم

دیمەنی چەند ماددەیەکی بەشەخۆراکی مانگانە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی نێو لیستی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات. بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر دەڵێت، هیچ شتێکی فەرمیمان لە بەغداوە پی نەگەیشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەند بابەتێک لەسەر بەشەخۆراکی هاووڵاتیان و گۆڕانکارییەکانی نێو لیستی بەشەخۆراک بڵاودەکرێتە، بەشێکی هاونیشتمان پێیان وایە لە ساڵی داهاتوو گۆڕانکاریی بەسەردا دێت.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەکەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: هیچ شتێکی فەرمیمان لە بەغداوە پی نەگەیشتووە و هیچ خۆراکێک لە بەشەخۆراکی هاووڵاتیان کەم و زیاد نەکراوە، هەرکاتێک بەغدا بڕیارێکی لەم شێوەیە دەربکات، ئەوا بە دڵنیاییەوە هاووڵاتیانی کوردستانیش دەگرێتەوە و لێی سوودمەند دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا زانیویەتی، دوای بە ئەلیکتیرۆنیکردنی پسوولەی خۆراک لە عێراق و هەرێمی کوردستان و سڕینەوەی ناوی سەدان هەزار کەس لەوانەی کۆچیان کردووە یان لە ئەوروپا دەژین، پێشنیازێک خراوەتەڕوو لەبری پارەی بەشەخۆراکی ئەو کەسانە، کوالێتیی بەشەخۆراکی هاووڵاتیان بەرزبکرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەبووەتە بڕیار و تەنیا گفتوگۆی لەبارەوە کراوە.
زانیاریی زیاتر: تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر، ناوی زیاتر لە 150 هەزار کەس لە پسوولەی خۆراک سڕاوەتەوە و چیتر بەشەخۆراکیان ڕەوانە ناکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






