
بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی بانگەشەی هەڵبژاردنی دەستپێکرد، بافڵ تاڵەبانی چەند پەیامێکی نوێی ڕاگەیاند و گوتی: ئامانجی سەرەکی یەکێتی خزمەتکردنە، حکومەت دەبێت خزمەتی خەڵک بکات.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 18-10-2025، بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی، لە شاری سلێمانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بە فەرمی بانگەشەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێکرد.
لێدوانی فەرمی: لە وتارێکدا، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی ڕەخنەی لە خزمەتگوزارییەکان گرت و وتی: هەلی کار نییە، کارەبا وەک پێویست نییە، وەکو پێویست خزمەتی کەمئەندامان ناکرێت، دەمانەوێ ئەمە ڕاست بکەینەوە.
ئەم قسانەی بافڵ تاڵەبانی لە کاتێکدایە مانگێک زیاترە کارەبای هەموو سەنتەری سلێمانی بووەتە 24 کاتژمێری و خەڵک مانگانە پارەیەکی کەمتر دەدات، جگە لەوەش پارێزگای هەڵەبجە بە هەموو قەزا و ناحیەکانیەوە، تاکە پارێزگای هەموو کوردستان و عێراقە کارەبای بەردەوامی هەیە.
سەرۆکی یەکێتی لە گوتارەکەیدا گوتیشی: ئایندەی هەموو عێراق دەگۆڕین و خزمەتی هەموو خەڵكی عێراق دەكەین، ئێمە ئەمنیەتی دهۆک و ئەمنیەتی بەسرە دەپارێزین، بۆیە چاومان لەوەیە هەموو عێراق دەنگمان پێ بدەن.
ئەمەشیان لەکاتێکدایە هەفتەیەک زیاترە خەڵکی بەسرە خۆپیشاندان دەکەن بەرامبەر نەبوونی خزمەتگوزاری و ئاوی خواردنەوەیان نییە، لەبەرامبەردا پارێزگای دهۆک ئاوی بەردەوام و کارەبای بەردەوامی هەیە، ئەمنیەتی دهۆکیش بەراورد ناکرێ بە هیچ شوێنێکی دیکەی عێراق.
لەلایەکی دیکەوە: بافڵ تاڵەبانی باسی پلانی حیزبەکەی کرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و گوتی: پڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیمان بۆ کوردستان و عێراقیش هەیە.
پەیامێکی هەڕەشە ئامێزیشی بۆ کاندیدانی لیستەکەی نارد و گوتی: لێتان قبووڵ ناکەم بچن لە بەغدا خەریکی ئەملا و ئەولا بن، دەبێت تەنیا خزمەت بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






