پەیامی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی ئەو هاونیشتمانیانەی لە لیبیا گیریان خواردووە
- کوردستان
- 19 تشرینی یەکەم

وێنەی ژمارەیەک هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کە لە لیبیا گیریان خواردووە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان پەیامێک لەبارەی ئەو هاونیشتمانیانە بڵاودەکاتەوە کە لە لیبیا گیریان خواردووە و ڕایدەگەیێنێت: تیمێکی تایبەت بۆ گەڕانەوەیان ڕاسپێردراوە.
وێنە گەورەکە: لیبیا بووە بە یەکێک لە ڕێڕەوە دیارەکانی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا بە ڕێگەی نایاسایی، بەشێک لە گەنجانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕێگای لیبیا بەکاردەهێنن، بەڵام لەلایەن هێزە ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن، ڕووبەڕووی دۆخی نەخوازراو و ئەشکەنجەدان و تەنانەت گیانلەدەستدان دەبنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان تایبەت بە هێنانەوەی ئەو گەنجانەی لە وڵاتی لیبیا گیریانخواردووە، خانەوادەکانیان دڵنیادەکەینەوە هەر لەسەرەتای بارودۆخەکەوە تیمێکی تایبەت لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەتایبەت هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە، ڕاسپێردراون بۆ تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکانی ڕزگارکردنیان لە وڵاتی لیبیا و گەیاندنەوەیان بەسەلامەتی بۆ هەرێمی کوردستان.
- لێرەوە ئێوە دڵنیا دەکەینەوە لەماوەی هەفتەیەکدا پشتیوان بە خوا ڕێکارە پێویستەکان تەواو دەبن، ئەو گەنجانە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان. داواش له دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە نەبنە هۆکاری بریندارکردنی هەستی خانەوادەی ئەو هاونیشتیمانیانە و هەواڵی بێ بنەما و دوور لە ڕاستی بڵاونەکەنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر د. ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە ئاڤای وت: 41 کۆچبەری کورد کە لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا دەستگیر کراون، تەواوی ڕێکارەکانی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان بۆ کراوە و هەماهەنگیمان لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ناوخۆ کردووە، تاوەکو بە سەلامەتی بگەڕێنرێنەوە نێو خێزانەکانیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






