ڕوانگەیەکی ژینگەیی هۆشداری دەدات: 70%ـی خاکی عێراق تا ساڵی 2026 دەبێتە ناوچەی مردوو
- ژینگە
- 19 تشرینی یەکەم

دیمەنی وشکەساڵی لە عێراق
ئاڤا نیوز
ڕوانگەی "عێراقی سەوز"ـی تایبەتمەند بە کاروباری ژینگە، هۆشداری تووند لە خراپبوونی دۆخی ژینگەیی و کشتوکاڵی لە وڵات دەدات، بەهۆی وشکەساڵی و بەبیابانبوون، بەپێی خەمڵاندنە فەرمییەکان 60%ـی زەوییەکانی عێراق بە کەڵکی بەکارهێنان نەماون.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕاپۆرتەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی جیهان کە زۆرترین کاریگەری گۆڕانکاری کەشوهەوای لەسەرە، لە سەرەتای ساڵی 2025یش، سەنتەری ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندبوو، عێراق نزیکەی 30%ـی زەوییە کشتوکاڵییەکانی لەدەستداوە.
لێدوانی فەرمی: عومەر عەبدولـلەتیف، ئەندامی ڕوانگەکە، بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، نزیکەی 60%ـی زەوییەکانی عێراق بەهۆی وشکەساڵی و بەبیابانبوونەوە بە کەڵکی بەکارهێنان نەماون. ئەو ئاماژەی بەوەدا کە "ڕێژەی زەوییە وشکەکان و بیابانییەکان 60%ـی کۆی گشتی زەوییەکانی عێراق پێکدەهێنێت و ئەم ڕێژەیە لە بەرزبوونەوەدایە، ڕەنگە لە ساڵی داهاتوودا بگاتە 70%، ئەگەر ڕێکاری خێرا نەگیرێتەبەر".
لەهەمان کاتدا: بە گوتەی عەبدوللـەتیف، "چارەسەری کردەیی لەسەر زەوی تا ئێستا بوونی نییە، ئەمەش کارەساتە ژینگەییەکان قووڵتر دەکاتەوە و ڕووبەری زەوییە ناشیاوەکان بۆ کشتوکاڵ فراوانتر دەکات." بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی پلاندانان، بەبیابانبوون لە عێراق گەیشتووەتە 60%.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر لە مانگی نیسانی ڕابردوو، وسام خەلەف عوبەید، سەرۆکی دەستەی گشتی بەنداو و پڕۆژە ئاوییەکان لە وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان ڕایگەیاندبوو "ئاستی ئاو لە بەنداوەکانی عێراق کەمە، بەڵام ئاوی خواردنەوە و پێداویستییە سەرەکییەکان بۆ ئەم وەرزە و وەرزی داهاتوو بە تەواوی دابینکراوە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق ساڵانە 100 هەزار دۆنم بەهۆی بەبیابانبوونەوە لەدەست دەدات، هەروەها قەیرانی ئاو بووەتە هۆی کەمبوونەوەی ڕووبەری زەوییە کشتوکاڵییەکان بۆ 50%، بەپێی لێدوانە فەرمییەکان.
ئەمەش بزانە: بەگوێرەی خەمڵاندنەکانی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ "فاو"ـی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، ڕووبەری دارستانەکان لە عێراقدا تەنیا 8 هەزار و 250 کیلۆمەتر چوارگۆشە پێکدەهێنێت، واتە بە ڕێژەی 2%ـی کۆی گشتیی ڕووبەری وڵات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






