بەغدا بەڵێنی داوە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی هەشت بدات
- بزنس
- 20 تشرینی یەکەم
سوودانی بڕیار لە ناردنی مووچە دەدات
ئاڤا نیوز
پرسی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەنها پێویستی بە ڕەزامەندی سەرۆکوەزیرانی عێراق هەیە و چاوەڕوان دەکرێت لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەو پرسە یەکلابکرێتەوە، هاوکات وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان سبەی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دەنێرێت.
وێنە گەورەکە: ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چەند مانگێکە لەلایەن بەغداوە گرفتی بۆ دروستکراوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە هەولێر و بەغدا لەسەر بابەتی ناردنی داهاتی ناوخۆی و دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتوون کە وەکو گرفتێک لە بەردەم نەناردنی مووچە سەیر دەکرا.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژی یەکشەممە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووریی کوردستان نووسراوی ناردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی 8ی بۆ بەغدا کرد، کە بەمشێوەیە کۆکراوەتەوە 72 ملیار دیناری لە هەولێر و دهۆک کۆکراوەتەوە و ئامادەیە، 48 ملیار دیناریش لە سلێمانی کۆکراوەتەوە، داوا لە بانکی هەرێم لە سلێمانی کراوە سبەی پارەکە بنێرێتە هەولێر، چاوەڕوان دەکرێت سبەی کاتژمێر 12 پارەکە هەمووی هەر 120 ملیارەکە بە کاش بە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بدرێت.
- پێشتر وابڕیاربوو لەگەڵ ناردنی مووچە داهاتی نانەوتی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بۆ عێراق بنێردرێت، بەڵام وەزارەتیی دارایی لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەڵێنمان لە حکومەتی عێراق وەرگرتووە سبەی سێشەممە بڕیاری خەرجکردنی مووچە بدات.
لەلایەکی دیکەوە: سبەی سێشەممە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هەیە، ئاڤا لەوەبارەیەوە قسەی لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق کرد و گوتی؛ پرسی مووچەی خەڵکی کوردستان لە کارنامەی کۆبوونەوە نییە، خەرجکردنی مووچەش پێویستی بە دەنگدان نییە، تەنها سوودانی فەرمان بە تەیف سامی، وەزیری دارایی دەکات پارە بنێرێت، دواتریش ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی فەرمی خەرجکردنی مووچە بۆ وەزارەتی دارایی دەنێرێت.
بەرپرسە باڵاکەی حکومەتی عێراقیش گوتی: تاوەکو تەیف سامی مووچەی چەند وەزارەتێکی خۆی نەدات مووچەی مووچەخۆرانی کوردستان نانێرێت.
ئەمەش بزانە: هەر ئەمڕۆ دووشەممە حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی خۆی کرد، ڕێکارەکانی ناردنی پارەش چەند ڕۆژێکی دەوێت، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە ناردنی پارە دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.
پەیوەست بەم بابەتەوە: لە شەوی یەکشەممەوە تیمێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی کوردستان لە بەغدایە، ئاڤا زانیویەتی دوو کۆبوونەوەیان کردوون لەبارەی مووچە و پرسە داراییەکان، یەکێکیان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی وەزارەتی دارایی، دووەمیان لەگەڵ تەیف سامی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش





