ئاڤای خەڵک؛ دواى بهدواداچوونی ئاڤا كێشهی گهڕهكێكی ههولێر چارهسهر كرا
- ژینگە
- 23 تشرینی یەکەم
ئاڤا نیوز
دانیشتووانی گەڕەکی زانکۆی شاری هەولێر نیگەرانی خۆیان دەردەبڕن لەبارەی کۆبوونەوەی خۆڵێکی زۆر لەسەر شەقامەکانیان، کە بووەتە هۆی داخرانی چەند ئاوەڕۆیەک و مەترسی دروستکردووە بۆ سەر ژینگەی گەڕەکەکە. هەرچەندە مانگێک پێش ئێستا شەقامەکان قیرتاو کراون، بەڵام دواتر بەشێکیان هەڵکەندراونەوە بۆ چاککردنی ئاوەڕۆکان، و تا ئێستا شوێنەکان پاک نەکراونەتەوە. بەرپرسانی ئاوەڕۆی هەولێر جەخت لەوە دەکەنەوە کە پڕۆژەکان بەردەوامن و دوای تەواوبوونی کارەکان، پاککردنەوە دەستپێدەکات.
چیرۆکی سەرەکی: هاووڵاتیانی گەڕەکی زانکۆی هەولێر ڤیدیۆیەکیان بۆ ئاڤا ناردووە کە تێیدا دەردەکەوێت خۆڵێکی زۆر لەسەر شەقامەکان کەڵەکە بووە. ئەمەش بووەتە هۆی داخرانی چەند ئاوەڕۆیەک و نیگەرانییەکی زۆری لێکەوتووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دانیشتوانی گەڕەکەکە قسەیان بۆ ئاڤا کرد و گوتیان، مانگێک پێش ئێستا هاتن شەقامەکانیان قیرتاو کرد، کە ئەمە جێگەی دەستخۆشی بووە. بەڵام دوای نزیکەی 10 ڕۆژ، دووبارە هاتنەوە و بەشێکی قیڕەکەیان هەڵکەند بە بیانووی ئەوەی کە "لەبیرمان چووە حیسابی ئاوەڕۆ بکەین." پاشان ئاوەڕۆکانیان چاککردووە، بەڵام تا ئێستا شوێنەکە لە خۆڵ و پاشماوەی کارەکان پاک نەکراوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت سەرسام، بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی هەولێر، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "ئێستا 41 پڕۆژەی ئاوەڕۆ لە گەڕەکەکانی هەولێر جێبەجێ دەکرێن، یەکێک لەوان گەڕەکی زانکۆیە و تا ئێستا کاری تێدا دەکرێت. هەر کاتێک کارکردن لە کۆڵانێک تەواو بوو، ڕاستەوخۆ ڕۆژی دواتر دەست بە پاککردنەوەی دەکرێت. ئێستاش ئەو کۆڵانانەی کارکردنیان تێدا تەواو بووە، پاککراونەتەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت





