گرفتی كەفالەی قوتابیانی وەرگیراو لە زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا چارەسەر دەكرێت
- هەواڵ
- 24 تشرینی یەکەم

ژمارەیەک خوێندکاری دکتۆرا لەکاتی پڕۆسەی خوێندندا
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێكی پارتی، لە پەرلەمانی عێراق، داوا لە ئەو قوتابیانە دەكات كە لە زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا وەرگیراون لەسەر خەرجیی حكومەتی عێراق، سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان بكەن بۆ ئەنجامدانی كەفالە.
چیرۆكی سەرەكی: لە ماوەی ڕابردوو ژمارەیەك لە قوتابیانی كوردی دانیشتووی هەرێمی كوردستان ناویان لە زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە دەرەوەی وڵات لەسەر خەرجیی حكومەتی عێراق گەڕایەوە بەڵام گرفتی گەورەی بەردەم مامەڵەی وەرگرتنی ئەو قوتابییە كوردانە ئەوە بوو كە دەبوو هەر یەكێكیان لەلایەن شەش فەرمانبەری حكومەتی عێراقەوە كەفالە بكرێت و كەفالەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ ئەو مەبەستە وەرنەدەگیرا.
پەیامی فەرمی: د.نەهلە ئەفەندی، پەرلەمانتاری پارتی و ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵای پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: وەرگرتنی ئەو قوتابیانە لە زەمالەی خوێندنی ماستەر و دكتۆرا لە دەرەوەی وڵات كە خەرجییەكەی لەسەر حكومەتی عێراقە، بە هەوڵ و كۆشیی فراكسیۆنی پارتی بوو لە پەرلەمانی عێراق.
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە چارەسەركردنی گرفتی كەفالەی قوتابییەكان ڕایگەیاند: داوا لە قوتابیان دەكەین بۆ ئاسانکردنی پرۆسەی کەفالە دەتوانن سەردانی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان بكەن بۆ ئەنجامدانی كەفالەی پێویست.
لەلایەكی دیكەوە: د. نەهلە ئەفەندی داوا لە قوتابیانی خوێندنی کوردی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم دەكات كە كەسێكیان كێشەی لە وەرگرتن هەبێت لە زانكۆ و پەیمانگاكانی عێراق ئاگاداری بكاتەوە، هاوكات داواش سێ یەكەمەكان و هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دكتۆر دەكات، ئەوانیە دەیانەوێت لە زانكۆ و پەیمانگەكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دابمەزرێن، هەر كەسی تا ئێستا كۆدی دامەزراندنی بۆ نەگەڕابێتەوە ئاگاداری بكاتەوە بەمەبەستی چارەسەركردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





