
ئاڵای ئۆكراینا و ناتۆ
ئاڤا نیوز
لە یادی 75 ساڵەی دامەزراندنیدا، هاوپەیمانی باكووری ئەتڵەسی "ناتۆ"، لە بڕۆکسل کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا، داوا کرا ئۆکراینا ببێتە ئەندامی ئەم هاوپەیمانێتییە.
وێنە گەورەکە: ئێستا ناتۆ 32 ئەندامی هەیە، سوێد تازەترین ئەندامی ئەم هاوپەیمانێتیەیە، ئێستا داوا دەکرێت ئۆکرایناش ببێتە ئەندام، ئەمریکاش دەڵێت بەزووترین کات ئۆکراینا ئەندامێتی وەردەگرێت و ڕووسیاش هەڕەشەی تووند دەکات لە نزیکبوونەوەی ناتۆ لە سنوری وڵاتەکەی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئۆکراینا و ڕووسیا لە شەڕێکی سەختدان، بەشێکی زۆر لە خاکی ئۆکراینا وێران بووە، ئەگەر هاوکاری ئەوروپا و ئەمریکا نەبوایە، ئێستا کیێڤ کەوتبوو، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆكی ئۆكراینا داوای بە ئەندامبوونی پێشکەشی ناتۆ کردووە، دەیەوێت بە زووترین کات ببێتە ئەندامی ئەم هاوپەیمانییەتییە گەورەیە.
بۆچی گرنگە: ئەگەر ئۆکراینا ببێتە ئەندامی ناتۆ، ئەوا چەک و سەرباز و تەقەمەنییەکانی ناتۆ دەبنە بەشێک لە سیستەمی بەرگری ئۆکراینا و هەروەها کیێڤ سوود لەو خاڵە دەبینێت کە بەشێکە لە بەندەکانی ناتۆ کە دەڵێت "هرشکردنە سەر هەر ئەندامێکی ناتۆ هێرشکردنە بۆ سەر تەواوی ناتۆ".
باکگراوند: هاوپەیمانیی باکووری ئەتڵەسیی 75 ساڵ پێش ئێستا و لە مانگی چواری ساڵی 1949 دامەزرا و هەتا ئێستا 32ئەندامی هەیە.
وڵاتەکەمان شایستەی ئەوەیە ببێتە ئەندامی ناتۆ
دیمیترۆ کولیبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ڕایگەیاند: وڵاتەکەمان شایستەی ئەوەیە ببێتە ئەندامی ناتۆ، چونکە ئەمە بۆ ئەوروپا گرنگە و بۆ ئێمەش گرنگە، لەبەر ئەوەی دۆخێکی سەخت و تووند بەڕێدەکەین.
ئەمریکا: ئۆکراینا دەبێتە ئەندامی ناتۆ
ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەدڵنیاییەوە، ئۆکراینا دەبێتە ئەندامی ناتۆ، لەڕۆژانی ڕابردوودا کار لەسەر ئەمە کراوە و دەیگەیەنینە بنبەست.
هەنگاریا دژی بە ئەندامبوونی ئۆکراینایە
پیتەر سیارتۆ، وەزیری دەرەوەی هەنگاریا ڕایگەیاند: هەنگاریا دژی هەر هەنگاوێکە، ئاڵۆزییەکانی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا چڕتر بکاتەوە، ئەمە بەواتای ئەوەدێت کە وڵاتەکە نیگەرانە لە ئەندامیەتی کیێڤ لە ناتۆ چونکە ڕووسیا تووڕە دەکات و هەنگاریاش نایەوێت بکەوێتە بەر تووڕِەیی کریملنەوە.
بۆچی ڕووسیا نیگەرانە؟
ڕووسیا، خاکی ئۆکراینا وەک سەبەتەی خۆراکی وڵاتەکەی دەزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا ترسی هەیە ناتۆ سەکۆی مووشەکی و کڵاوەی ئەتۆمی دژی ڕووسیا لە ئۆکراینا دابنێت، ئەمەش مەترسی لەسەر ڕووسیا دروستدەکات، لەرووی ئابووریشەوە رووسیا نایەوێت ئۆکراینا لە چنگی دەربهێنرێت، چونکە ڕێڕەوی ئابووری نێوان ئەوروپا و ڕووسیا بریتییە لە ئۆکراینا.
ئەمریکا و ناتۆ
سەردەمی دۆناڵد جەی ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بە سەردەمی ئاڵۆزی نێوان ناتۆ و ئەمریکا دادەنرێت، چونکە تڕەمپ بوودجەی وڵاتەکەی بۆ ئەو هاوپەیمانییەتییە بڕی، هەروەها جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکای پێشووی ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریکا دەڵێت "ئەگەر ترەمپ ببێتەوە بەسەرۆکی ئەمریکا، بێگومان لە ناتۆ دێتە دەرەوە، ئەوەش بە مانای ئەوەدێت کە ناتۆ هەڵدەوەشێتەوە و ناوچەکە ڕادەستی ڕووسیا دەکرێت".
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لە ساڵیادی ڕیفراندۆم
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟