ئاڤا نیوز
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتی کردەوە چارەسەر کردنی مووچە لە پێشینەی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بە جێبەجێکردنی دەستوور، پرسی مووچە و کێشەکانی دیکەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ چارەسەر دەکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە 25-10-2025 بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، کەرنەڤاڵی بانگەشەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سنووری شێخان بەڕێوەچوو.
پەیامی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی گوتی: ئەو سیستەمەی عێراق لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان جێبەجێی دەکات تەواو ناوەندییە، کێشەی مووچە و پێشمەرگە و شایستە داراییەکان و ماددەی 140 و پڕچەککردنی پێشمەرگە بەهۆی جێبەجێ نەکردنی دەستوور دروست بوونە.
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی، پرسی مووچە لە دەستوور دیاریکراوە و دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وەک هەموو مووچەخۆرانی عێراق دابین بکرێت. لە پێشینەی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چارەسەر کردنی کێشەی مووچەیە و لەو باوەڕەداین چارەسەر دەکرێت.
بەشێکی دیکە لە وتارەکەی نێچیرڤان بارزانی:
٠ سوپاسی هەموو گەلی کورد دەکەم، کە سەرەڕای هەموو گوشار و ئاستەنگ و ناخۆشییەکان، جارێکی دیکە بۆ دۆست و دوژمن دووپاتیان کردەوە، بە دڵ لەگەڵ کوردستان دەمێننەوە و لەگەڵ پارتی دەمێننەوە و حیزبی خۆیان سەرفراز دەکەن.
٠ لە پێشینەی کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسی ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانە، پەنا بەخوا ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت و کوردستان لەو قۆناغەوە دەبەینە قۆناغێکی گەشتر و ئاوەدانتر.
باکگراوند: هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق ڕێککەوتوون لەسەر هەناردەکردنەوەی نەوت و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ڕەوانە کردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تا ئەو کاتەی ڕێککەوتن لەسەر بودجەی ساڵی داهاتووی عێراق دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






