
دیمەنی باڵندەی شەهێن لە ئاسماندا
ئاڤا نیوز
دوای نزیکەی حەوت ڕۆژ لە ڕاوکردنی باڵندەی " شەهێن" شاهین لە سنووری گەرمیان، گەڕێنرایەوە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگە، بڕیارە لەشوێنێک دوور لە چاوی کامێراکان ئازاد بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چەند ڕاوچییەک، "شەهێنێک" ڕاو دەکەن و ڤیدیۆکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکەنەوە، ڕێکخراوەکانی ژینگە سکاڵایان تۆمار کرد و داوای دەستگیرکردنی ڕاوچییەکانیان کرد، ئەمڕۆ خۆیان باڵندەکەیان ڕادەست کرد.
لێدوانی فەرمی: عەمید شوان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، "باڵندەکە گەڕێنراوەتەوە لای ئێمە، دوور لەچاوەکان بە سرووشت شاد دەکرێتەوە، هاوکات ڕێککاری یاسایی بەرامبەر بە ڕاوچییەکان دەگیرێتەبەر، چونکە ڕاوکردن لە هەرێمی کوردستان قەدەغەیە."
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئومێد مەجید، یەکێک لە ڕاوچییەکانە و بە ئاڤای گوت، "باڵندەکە لەنێوان ناحیەی جەبارە و قەرەتەپە ڕاوکراوە، ئێمە مۆڵەتی حکومەتی عێراقمان هەیە بۆ ڕاوکردنی، ئەو باڵندەی ڕاومانکردووە نرخەکەی تەنها لەنێوان ملیۆنێک بۆ ملیۆن و نیوێک دینارە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەهێن مێیەی بازە، جۆرێکی دەگمەنی باڵندەیە و لە هەرێمی کوردستان هەیە، لە کوردستانیش تەنها لە ناوچەی گەرمیان هەیە، لە وڵاتانی کەنداویش هەیە، بەڵام وەکوو ئەم جۆرەی کوردستان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






