
پێوەری ڕێختەر بۆ تۆمارکردنی پلەی بوومەلەرزە
ئاڤا نیوز
لە 12 کاتژمێری ڕابردوودا چەند بوومەلەرزەیەک بە پلەی جیاواز تورکیایان هەژاندووە و ئاڤا میدیا بەدواداچوون بۆ ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە دەکات لە هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: هەرێمی کوردستان هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی تورکیا، شەوی ڕابردوو بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.1 پلە بە پێوەری ڕێکختەر لە شارۆچکەی سندرگی لە پارێزگای باڵکئەسیر لە کاتژمێر 10:38 خولەکی شەودا لە قوڵایی 5.9 کیلۆمەتر ڕوویدا، تاوەکو ئێستا هەشت بوومەلەرزەی دیکە وڵاتەکەی هەژاندووە.
لێدوانی فەرمی: سیروان ساڵح، پسپۆڕی جیۆلۆجی بە ئاڤای وت: هەرێمی کوردستان نەکەوتووە سەر هێڵی بوومەلەرزەی پلە بەرز و کاولکار، ئەو بوومەلەرزانەی لە کوردستان ڕوو دەدەن، لە نێوان سێ بۆ پێنج پلەی ڕێکختەرن و هاونیشتمانیان تەنیا هەستیان پێ دەکەن.
دەشڵێت: ئەگەر هەیە بوومەلەرزە لە ناوچەکانی ڕواندز، گەرمیان و ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران ڕووبدات، بەڵام تەنیا هەستیان پێ دەکرێت و نابنە هۆی کاولکاری.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سیروان ساڵح، هەرچەندە ناتوانرێت پێشوەختە پێشبینی بوومەلەرزە بکرێت، بەڵام ئەگەری هەیە لە یەک دوو هەفتەی داهاتوودا لە ناوچەکانی هەمەدان و بەشێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزە ڕوو بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






