
ئاڤا دیجیتاڵ
سووپای ئیسرائیل كوژرانی 24 سەربازی ڕاگەیاند بەهۆی بەردەوامی شەڕ لە غەزە، چەكدارانی فەڵەستینیش دەڵێن "بەهۆى تەقاندنەوەی تانك و ئەو باڵەخانانەی هێزەكانی ئیسرائیلی تێدان ژمارەیەكی زۆری سەربازیان كوژراون".
چیرۆكە سەرەكییەكە: بەهۆی بەردەوامیی شەڕ لەنێوان هێزەكانی ئیسرائیل و چەكدارانی فەلەستین "حەماس" رۆژانە سەدان هاووڵاتیی سیڤیل لە غەزە و دەیان سەرباز و چەكدار دەكوژرێن، بەگوێرەی تازەترین گوتەكانی هێزەكانی بەرگری ئیسرائیل، تەنیا ئەمڕۆ 24 سەربازیان لێ كوژراون.
لێدوانە فەرمییەكان: ئەمڕۆ سێشەممە 23-1-2024 ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆكی ئیسرائیل ڕایگەیاند 21 سەربازی ئیسرائیلی لە یەك ڕۆژی شەڕدا لە غەزە كوژراون.
دانیال هاگاری، گوتەبێژی سەربازی ئیسرائیل ئاماژەی بەوە كرد "ئەو هێرشانە كە بوونەتە هۆكاری كوژرانی ئەم سەربازانە لە نزیك سنووری ئیسرائیل و غەزە ڕوویانداوە كاتێك سەربازانی ئیسرائیل كراونەتە ئامانجی تەقەی ئارپیجی، هاوكات باڵەخانەیەكیان تەقاندووەتەوە كە بەشێك لە سەربازانی ئیسرائیلی تێدابووە".
باكگراوند: لە دوای حەوتی تشرینی یەكەمەوە تا ئێستا 25 هەزار و 295 كەس لە غەزە كوژراون و 63 هەزار كەسی دیكەش بریندارن، ژمارەی كوژراوانی ئیسرائیلیش لەو كاتەوە گەیشتووەتە هەزار و 139 كەس.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 ئەیلوول
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 15 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر ڕێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی واژۆ دەکات