ئەنجوومەنی وەزیران عێراق کۆتایی ئەم هەفتەیە کۆدەبێتەوە؛ باسی مووچە دەکرێت؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی سوودانی
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ کۆ دەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەشدا چاوەڕێ دەکرێت پرسی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت و بڕیارێکی لەبارەوە بدرێت.
وێنە گەورەکە؛ دواخستنی ناردنی مووچەی مانگی نۆ لەلایەن بەغداوە لەکاتێدایە کە لە ڕۆژی 27ی ئەیلوولەوە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستی پێکردووەتەوە کە یەکێک بوو لە مەرجە سەرەکییەکانی ناردنی مووچە، هاوکات مەرج و ڕێکارەکانی دیکەش کە بریتین لە: ناردنی لیستی مووچە و میزان مراجەعە و 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە، زیاتر لە 10 ڕۆژە حکومەتی کوردستان ئەو ڕێکارانەی تەواوکردووە بەڵام لە دوو کۆبوونەوەی ڕابردووی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق هیچ بڕیارێک لەمبارەیەوە نەدرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدا ڕاگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو (13ی تشرینی دووەمی 2025) ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
پێدراوە ڕاستەکان: چاوەڕێ دەکرا لە کۆبوونەوەی سبەی سێشەممەدا کە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە بۆ پێنجشەممە دواخراوە، پرسی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تاوتوێ بکرێت و لە کۆبوونەوەکەدا بڕیارێک لەسەر مووچەش بدرێت، بۆیە بەوتەی ئەو بەرپرسەی حکومەتی عێراق لە کۆبوونەوەکەی ڕۆژی پێنجشەممەدا بە هەمان شێوەیە چاوەڕێ دەکرێت باس لە مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان بکرێت و بڕیارێکی لەبارەوە بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
11 کاتژمێر لەمەوپێش

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
9 تشرینی دووەم
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع گەیشتە کۆشکی سپی






