ترەمپ ستایشی شەرع دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ ستایشی شەرع دەکات

کۆبوونەوەی نێوان ئەحمەد شەرح و دۆناڵد ترەمپ

ئاڤا نیوز

لە کۆشکی سپی سەرۆکی ئەمریکا پێشوازی لە سەرۆککۆماری سووریا ئەحمەد شەرع کرد و ستایشی هەوڵەکانی ناوبراوی بۆ وڵاتەکە کرد و ڕایگەیاند، دەرفەت بەدەست ناهێنێت ئەگەر ڕابردوویەکی سەختت نەبێت.

بۆچی گرنگە: دوێنی دووشەممە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا وەک یەکەم سەرۆک لە مێژووی ئەو وڵاتە سەردانی کۆشکی سپی کرد و لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبوویەوە.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دەمەوێت سووریا سەرکەوتوو بێت بەشێکی گەورەیە لە پلانە فراوانی ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هاوکات و باوەڕی خۆی دەربڕی کە شەرع توانای ئەوەی هەیە ئەو شتە بەدەستبهێنێت.

- لەدرێژەی قسەکانیدا ترەمپ وتی، شەرع سەرکردەیەکی زۆر بەهێزە خەڵک باس لە ڕابردووی سەختی ئەو دەکەن، هەموومان ڕابردووی سەختمان هەیە، پێموایە ئەگەر ڕابردوویەکی سەختت نەبێت، چانس و دەرفەتت بۆ دروست نابێت.

ئەمەش بزانە:  کۆبوونەوەی شەرع و ترەمپ، لە کۆشکی سپی دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوەچوو.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ