شەوی ڕابردوو لە کەرکووک دوو پۆلیس بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەوە کوژران

شەیری بکە لە:
شەوی ڕابردوو لە کەرکووک دوو پۆلیس بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەوە کوژران

دیمەنی شەقامێکی کەرکووک

ئاڤا نیوز

درەنگانی شەوی ڕابردوو، لە یەکێک لە شەقامەکانی کەرکووک شەڕە تەقە ڕووویداوە دوو پۆلیس کووژراون و دوو هاووڵاتی دیکەیش بریندار بوون.

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو چەند لایەنگرێکی حزبێکی کوردی لە کەرکووک بە شەقامی بەغدا تێدەپەڕن کە بارەگای حزبێکی تورکمانی لێیە، لەلایەن چەند لایەنگرێکی حزبە تورکمانییەکەوە پەلاماریان دەدرێت و سوکایەتییان پێدەکرێت،  دواتر بەهۆی ئەمەوە ڕووبەڕووبوونەوە دروست دەبێت و دەبێتە هۆی تەقەکردن، دوای ئەوەی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکووک هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە دەدات، لەلایەن کەسێک دوو لەو پۆلیسانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ دەکوژرێن. 


زانیاریی پەیامنێر: دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا لە کەرکووک گوتی، هێزێکی زۆری ئەمنی عێراق کە ژمارەیان سەرووی هەزار سەربازە، هێنراونەتە شاری کەرکووک بۆ کۆنتڕۆلکردنی بارودۆخی ئەمنی شارەکە.

پەیامنێری ئاڤا دەشڵێت: تەقەکەرەکە هەر ئەو کاتە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.
 

شەیری بکە لە: