ئاگادارییەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ دەنگدەران

شەیری بکە لە:
ئاگادارییەک لە کۆمیسیۆنەوە بۆ دەنگدەران

لۆگۆی کۆمیسیۆن و کارتی بایۆمەتری دەنگدان

ئاڤا نیوز

تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەرجەم بنکەکانی تۆماری دەنگدەران، ئەو کەسانەی کارتی بایۆمەتریان لە کۆمیسیۆن وەرنەگرتووەتەوە، دەتوانن بچن لەو بنکانەی ناویان تۆمارکردووە کارتی بایۆمەتری دەنگدان وەربگرنەوە. 


چیرۆکی سەرەکی: بۆ ئەو کەسانەی ئەمساڵ تۆماری بایۆمەتری خۆیان نوێکردووەتەوە یان ئەو کەسانەی لەو نوێ تۆمار کراون، سێ ملیۆن و 583 هەزار و 692 کارتی بایۆمەتری نوێی دەنگدان چاپکراون، لەو ژمارەیە دوو ملیۆن و 848 هەزار و 641 کارتی دەنگدان دابەش کراونەتەوە، 753 هەزار و 51 کارتیش هێشتا لە بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و وەرنەگیراونەتەوە.

لیدوانی فەرمی: مەروان محەممەد، بەرپرسی ئۆفیسی هەولێر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە ئاڤا میدیای گوت، دانەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان بە دەنگدەران تا کاتژمێر 06:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت، هەر دەنگدەرێک کارتی بایۆمەتری نوێکردبێتەوە و وەرینەگرتبێتەوە، دەتوانێت ئەمڕۆ کارتەکەی لەو بنکەیە وەربگرێتەوە کە تۆمارەکەی نوێکردووەتەوە.

ژمارەکان وادەڵێن: هێشتا 20.5٪ـی ئەو کارتانەی بایۆمەتری دەنگدان کە چاپکراون، وەرنەگیراونەتەوە، ئاماری کارتە وەرنەگیراوەکانی هەرێمی کوردستان و هەردوو پارێزگای کەرکووک و نەینەوا بەمجۆرەیە:

هەولێر: 10 هەزار 63
سلێمانی : 15 هەزار و 671
دهۆک: سێ هەزار و 365
کەرکووک: 14 هەزار و 497
نەینەوا: 29 هەزار و 600

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر دەنگدەرێک کارتی بایۆمەتری دەنگدانی پێنەبێت، ناتوانێت دەنگ بدات، هەرچەندە ئەگەر ناویشی لە تۆماری دەنگدەران هەبێت.

شەیری بکە لە: