سەڵاحەددین بەهائەدین: لە ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت ڕازین

شەیری بکە لە:
سەڵاحەددین بەهائەدین: لە ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت ڕازین

ئاڤا نیوز

دوای ئەوەی لە بنکەیەکی دەنگدان بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنی کرد، سەڵاحەددین بەهائەدین، ئەمینداریى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕایگەیاند: بەشداری کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکەین، بەڵام بۆچوونمان وایە بەشداری بکەین لە حکومەتی نوێی فیدراڵی عێراق.

 
چیرۆکی سەرەکی: سەڵاحەددین بەهائەدین، ئەمینداریى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، لە بنکەیەکی دەنگدان لە سلێمانی بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد، دەنگیدا و قسەی بۆ ڕۆژنامەنووسان کرد.

لێدوانی فەرمی: ئەمینداریى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: هیوادارین هەڵبژاردنێکی بێ کێشە و پاک و بێگەرد بەڕێوەبچێت، ململانێ سیاسییەکان لەسەر هەڵبژاردنەکە ڕەنگ نەداتەوە، هیوادارین لەم هەڵبژاردنە فێڵمان لێ نەکرێت و هەقی خۆمان وەرگرین.

ئەمینداریى گشتیى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، ئەمانەشی گوت:

- بۆچوون و بیرۆکەیەک هەیە بەشداری بکەین لە حکومەتی نوێی فیدراڵی عێراق.

- تا ئێستا بڕیاری حیزب وایە بەشداری کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەکەین.

- ئێمە لەگەڵ کاراکردنەوەی پەرلەمانین.

- تا ڕادەیەک ڕازین لە ئەنجامەکانی دەنگدانی تایبەت کە دوێنی یەکشەممە بەدەستمان هێنا.

  

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ