مەسرور بارزانی: هیوادارم بە ئەمانەتەوە ڕێز لە دەنگی دەنگدەران بگیرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان
ئاڤا نیوز
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی عێراق بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: هیوادارم بە ئەمانەتەوە ڕێز لە دەنگی دەنگدەران بگیرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق کۆتاییهات، نزیکەی 21 ملیۆن دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان و عێراق مافی دەنگدانیان هەبوو، تاوەکو 329 نوێنەر بۆ خولی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران هەڵبژێرن.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ڕایگەیاند: سوپاس بۆ خودای مەزن، پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرنی عێراق بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات. پیرۆزبایی لە خەڵکی عێراق بە گشتی و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی دەکەم و سوپاسییان دەکەم کە بەشداریان لەم پرۆسەیەدا کرد و ماف و ئەرکی نیشتمانیی خۆیان جێبەجێ کرد و نوێنەرەکانیان هەڵبژارد، هەروەها سوپاسی کۆمسیۆنیی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و هێزە ئەمنییەکان لە ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە دەکەم بۆ سەرخستنی پرۆسەی دەنگدان و ڕۆڵی بەرپرسیارانەیان لە پاراستنی ئاسایش و سەلامەتیی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن. دەستخۆشی لە هەموو بریکار و چاودێرانی بیانی و ناوخۆیی دەکەم بۆ هاوکاری و چاودێریکردنی پرۆسەکە.
هیوادارم بە ئەمانەتەوە، ڕێز لە دەنگی دەنگدەران بگیرێت. هەروەها ئەو نوێنەرانەی متمانەی دەنگدەران بەدەست دەهێنن، نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵک بن و داکۆکی لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندی گشت هاوڵاتییانی عێراق بکەن.
ئومێدەوارم سەردەمێکی نوێ لە عێراقی فیدراڵ و دیموکرات بۆ بەدیهێنانی هەموو مافە ڕەواکانی گەلەکەمان دەست پێ بکات و ئەنجامی هەڵبژاردن ببێتە هۆی باشتربوونی ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییانی عێراق و بەهێزتربوونی پێگەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی بنەڕەتی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هەولێرەوە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی ملیۆنێک دەنگی تێپەڕاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: گەلەکەمان هەنگاوێکی دیکەی بەرەو سەقامگیری و دیموکراسی هاویشت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان لە سەرانسەری عێراق ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
22 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هەولێرەوە
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی ملیۆنێک دەنگی تێپەڕاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: گەلەکەمان هەنگاوێکی دیکەی بەرەو سەقامگیری و دیموکراسی هاویشت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان لە سەرانسەری عێراق ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانا مەلا خالید: لە ناوەندی هەولێر هەڵوێست لە پێش یەکێتییەوەیە






