
پشووی فەرمی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لەڕێگەی ئاڤاوە لەبارەی پشووی ئەم هەفتەیە ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت: تەنها سبەی چوارشەممە پشووی فەرمییە، هەموو ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە کە بەناوی وەزارەتەکەمان بڵاوکراوەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەچوو، بەهۆی ئەوەی پرۆسەکە بەردەوامە و ناوەندەکانی خوێندن کراون بە بنکەی دەنگدان، حکومەتی عێراق پێشتر پشووی فەرمی ڕاگەیاند، دواتریش حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق سبەی کردە پشوو، بەڵام لە چەند پەیج و میدیایەک وابڵاوکرایەوە کە پشووی وەزارەتی پەروەردە دوو ڕۆژە.
لێدوانی فەرمی: سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە چەند پەیچ و میدیایەک وابڵاوکراوەتەوە کە پشووی فەرمی ئەم هەفتەیە ڕۆژی چوارشەممە و پێنجشەممەیە، سەرجەم ئەو هەواڵانە ڕەت دەکەینەوە و تەنها سبەی چوارشەممە پشووی فەرمییە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی بەشێک لە هاووڵاتییانی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان و ناتوانن بگەڕێنەوە، هاوکات بۆ دابینکردنی ئاسنکاری زیاتر بۆ تەواوکردنی کارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سبەی چوارشەممە پشووی فەرمی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هەولێرەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی ملیۆنێک دەنگی تێپەڕاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: گەلەکەمان هەنگاوێکی دیکەی بەرەو سەقامگیری و دیموکراسی هاویشت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان لە سەرانسەری عێراق ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
22 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هەولێرەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی ملیۆنێک دەنگی تێپەڕاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: گەلەکەمان هەنگاوێکی دیکەی بەرەو سەقامگیری و دیموکراسی هاویشت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان لە سەرانسەری عێراق ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زانا مەلا خالید: لە ناوەندی هەولێر هەڵوێست لە پێش یەکێتییەوەیە






