شاخەوان عەبدوڵڵا: سەرۆک بارزانی دەنگی بە "حەیدەر فەیلی" داوە و وەکو کۆتایی کوردی فەیلی لەبازنەی بەغدا دەرچووە

شەیری بکە لە:
شاخەوان عەبدوڵڵا: سەرۆک بارزانی دەنگی بە "حەیدەر فەیلی" داوە و وەکو کۆتایی کوردی فەیلی لەبازنەی بەغدا دەرچووە

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان

ئاڤا نیوز

د. شاخەوان عەبدوڵڵا یەکلاییکردنەوەی دوو کورسی دیکە بۆ پارتی ڕادەگەیێنێت و پلانی ئەو سەرکەوتنەش ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "ڕێک پێش ساڵێک پلانی ئەو سەرکەوتنەمان دانا", هاوکات لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی باس لە دەنگی سەرۆک بارزانی دەکات کە کۆتایی کوردی فەیلییە لە بازنەی بەغدا و دەرچووە

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ پێنجشەممە 13-11-2025، د. شاخەوان عەبدوڵڵا، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی بەغدای پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، "دوو کورسی دیکەی پەرلەمانمان لە واست و خانەقین مسۆگەر کردووە.

پەیامی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا لە پەیامەکەیدا دەڵێت، "ڕێک ساڵێک پێش ئێستا پلانی سەرکەوتنی پارتیمان لە سنووری مەکتەبی رێکخستنی بەغدا دانا و بڕیارمان دا دوو کاندیمان سەربخەین بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق".

باس لەوە دەکات، "سەرەتا بەڵێنمان بە خەڵکی بەشەرەفی خانەقین و سەعدییە و جەلەولا و مەندەلی و قەرەتەپە و شارەبان و تەواوی هەڤاڵانمان لەسنووری لقی 15 خانەقین دا کە کورسییەک بۆ کورد لە پارێزگای دیالا مسۆگەر بکەین، هەروەها بڕیارماندا کۆتایی کوردی فەیلی لە دەستی هێزەکانی دیکەی عێراق دەربهێنین و بیگەرێنینەوە بۆ خاوەنی ڕاستەقینەی دۆزی فەیلییەکان کە ئەویش پارتی دیموکراتی کوردستانە.

د. شاخەوان ڕوونی دەکاتەوە، دواتر دەستیان بە جێبەجێکردنی پلانەکە کردووە، بۆ ئەم مەبەستە سەرۆک بارزانی پشتگیری تەواوی خۆی پیشان داوە، "تەنانەت شانازی ئەوەشمان بەرکەوت کە دەنگی جەنابیان بۆ بەربژێرمان بۆ بە حەیدەر عەلی محەممەد (حەیدەر فەیلی) وەک  کۆتایی کوردی فەیلی بێت و دەرچووە،  هەر وەکو چۆن هەمیشە پاڵپشت و داکۆکیکاری سەرسەختی مافی فەیلییەکان بووە لە ڕابردوودا".


د. شاخەوان عەبدوڵڵا سوپاسی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەکات بۆ پەسەندکردنی پێشنیازەکەیان و پاڵپشتیکردنی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە بەغدا بۆ ئەو بابەتە.

دەشڵێت، سوپاس بۆ خودا لە رۆژی 11 ی مانگ و لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، "هەردوو بەربژێرمان هەڤال حەیدەر عەلی محەممەد بۆ کۆتای کوردی فەیلی لەپارێزگای واست و مامۆستا نازک ئەحمەد محەممەد لە خانەقین سەرکەوتنیان بەدەستهێنا و بوونە ئەندامی پەرلەمانی عێراق".

ئەمەش بزانە: بەگوێرەی پەیامەکەی د. شاخەوان عەبدوڵڵا، سەرۆک بارزانی و سەرکردایەتیی پارتی، هەروەها بەرپرسی بەشەکانی مەکتەبی رێکخستنی بەغدا و هەردوو بەرپرسی لقی 5 ی بەغدا و لقی 15 ی خانەقین و هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی ناوچە و رێکخراو و ستافەکانیان لە سنووری هەردوو لق، ڕۆڵیان لەسەرخستنی ئەم دوو کاندیدەی پارتی هەبووە لە سنوورەکانیان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ