زانیاریی لەبارەی ئەو مامۆستا ئایینیانەی كاندید بوون و دەرنەچوون
- کوردستان
- 25 خولەک لەمەوپێش

بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئاڤا زانیاریی لەبارەی ئەو مامۆستا ئایینییانە بڵاودەكاتەوە كە لەم هەڵبژاردنە كاندیدبوون و دەنگی پێویستیان بۆ بوون بە پەرلەمانتاری بەدەستنەهێنا.
چیرۆكی سەرەكی: كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەنجامی بەرایی پرۆسەی هەڵبژاردنی ڕۆژی 11ـی ئەم مانگەی بڵاوكردەوە، بەگوێرەی لیستی ناوی كاندیدەكان و كۆی ژمارەی ئەو دەنگانەی بەدەستیان هێناوە، شەش مامۆستای ئایینی لە بازنەكانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم كە كاندیدی لیست و لایەنە جیاوازەكان بوون، دەنگی پێویستیان بەدەستنەهێنا و دەرنەچوون.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەریەك لە مەلا میکائیل هەرکی، كاندیدی پارتی لە بازنەی دهۆک، مەلا ئیسماعیل پێنجوێنی كاندیدی یەکگرتوو لە بازنەی سلێمانی، د. ئەحمەد سۆفی كاندیدی کۆمەڵی دادگەری لە بازنەی هەولێر، مەلا ئەحمەد کەرکووکی كاندیدی یەکێتی لە بازنەی کەرکووک، د. گەیلان تاڵەبانی، كاندیدی پارتی لە بازنەی کەرکوک و د. ئیبراهیم بەرزنجی، كاندیدی پارتی لە بازنەی کەرکووک، بەپێی ئەنجامە بەراییەكان دەرنەچوون و دەنگی پێویستیان بەدەست نەهێنا.
ژمارەكان وادەڵێن: مەلا میکائیل هەرکی پارتی بازنەی هەشت هەزار و 623 دەنگی هێناوە و لە ڕیزبەندی هەژدەمینی لیستەكەیەتی لە بازنەی دهۆک.
- مەلا ئیسماعیل پێنجوێنی لە لیستی یەکگرتوو؛ دوو هەزار و 306 دەنگی هێناوە و لە ڕیزبەندی سێیەمی لیستەكەیەتی لە بازنەی سلێمانی.
- د. ئەحمەد سۆفی لە لیستی کۆمەڵ؛ سێ هەزار و 201 دەنگی هێناوە و لەڕیزبەندی دووەمی لیستەكەیەتی لە بازنەی هەولێر.
- مەلا ئەحمەد کەرکووکی لە لیستی یەکێتی؛ سێ هەزار و 130 دەنگی هێناوە و لە ڕیزبەندی یازدەهەمینی لیستەكەیەتی لە بازنەی کەرکووک.
- د. ئیبراهیم بەرزنجی لە لیستی پارتی؛ 428 دەنگی هێناوە و لە 17ـەمینی ڕیزبەندی لیستەكەیەتی لە کەرکووک.
- د. گەیلان تاڵەبانی پارتی 243 دەنگی هێناوە و لە ڕیزبەندی 23ـەمینی لیستەكەیەتی لە بازنەی کەرکوک.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەكانی حكومەت و گۆڕینی هاوكێشەی دەنگدان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
د. هێمن هەورامی: کورسی دەیەم بۆ پارتی مسۆگەرە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
5 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ وشکەساڵییەکی سەخت ڕووبەڕووی ڕەزە ترێیەکانی فەرەنسا بووەتەوە
12 تشرینی دووەم

ئەفسەرێکی ڕۆبۆت بەشداری لە پاراستنی ئاسایشی هەڵبژاردنی عێراق کرد
12 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
د. هێمن هەورامی: کورسی دەیەم بۆ پارتی مسۆگەرە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا هەوڵەکانی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ دەستپێدەکات






