وەزیرێكی كورد لە بەغدا: كار بۆ ئەوە دەكەین هیچ مووچەیەكی ئەمساڵ نەفەوتێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی فیدراڵ
ئاڤا نیوز
وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی فیدڕاڵ ڕایدەگەیێنێت، تیمی وەزیرە كوردەكان لە بەغدا و حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدڕاڵ لەسەر هێڵێین؛ زەمانەتی سەرجەم مووچەكانی ئەمساڵ بكرێت و هیچ مووچەیەك نەفەوتێت.
وێنە گەورەكە: 50 ڕۆژ ماوە بۆ كۆتاییهاتنی ئەمساڵ، كەچی تاكو ئێستا مووچەی مانگی 9 ـی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لە بەغداوە ڕەوانە نەكراوە، ئەوەش لەكاتێكدا نەوتی هەرێمی كوردستان بێ هیچ گرفتێك ڕەوانەی بەندەری جەیهان دەكرێت و مانگانەش بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆیی دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.
لێدوانی فەرمی: بەنگین ڕێكانی، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی حكومەتی فیدراڵ لە لێدوانێكی بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاندن لەبارەی مووچەی مانگی 9 و مانگەكانی دیكەی ئەمساڵ وتی، "ڕۆژی ناردنی مووچەی مانگی 9 دیاری نەكراوە، بەڵام لەنزیكترین كاتدا بڕیاری لەسەر دەدرێت. لەبارەی سەرجەم مووچەكانی ئەمساڵیش، چەند گرفتێكی بچووك ماوە بەڵام ئێمە وەك تیمی وەزیرە كوردەكان لە بەغدا و حكومەتی هەرێمی كوردستان و خودی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی حكومەتی فیدڕاڵ لەسەر هێڵین كە زەمانەتی سەرجەم مووچەكانی ئەمساڵ بكرێت و هیچ مووچەیەك نەفەوتێت."
زانیاریی زیاتر: بەنگین ڕێكانی هاوكات باسی لەوەشكرد، هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدڕاڵ تێبینییان لەسەر پرسی داهات و خەرجی هەیە، بەڵام تیمە تەكنیكییەكان بەردەوامن لە چارەسەركردنی خاڵە ناكۆكەكان و زۆری چارەسەركراوە و كەمێكی ماوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
هۆشدارییەک لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی هەولێرەوە
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردن ڕاگەیاند
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی ملیۆنێک دەنگی تێپەڕاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: گەلەکەمان هەنگاوێکی دیکەی بەرەو سەقامگیری و دیموکراسی هاویشت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداری لە دەنگدان لە سەرانسەری عێراق ئاشکرا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و ترەمپ لە کۆشکی سپی
22 کاتژمێر لەمەوپێش

تیمی کاندیدێکی ئەنبار لە نزیک بنکەیەکی دەنگدان دەستگیر دەکرێن
10 تشرینی دووەم

زیادبوونی پەتای وەرزی و گرنگی خۆپاراستن
10 تشرینی دووەم

ڕوانگەی سووری: 249 خێزانی عێراقی مانگی ڕابردوو کەمپی هۆلیان جێهێشتووە
10 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ خانمانە دەستڕەنگینەکانی پارێزگای هەڵەبجە خاوەن کاری خۆیانن
10 تشرینی دووەم
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
د. ئومێد سەباح: بەغدا بە بیانووی نەبوونی پارەی کاش مووچەی مانگی نۆی نەناردووە
- بزنس
- 10 تشرینی دووەم
بەنگین ڕێکانی: مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بێ کێشە خەرج دەکرێت
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
شاندێک بۆ خەرجكردنی مووچەی مانگی نۆ دەچێتە بەغدا
- بزنس
- 8 تشرینی دووەم
عێراق پێش هەڵبژاردن مووچەی مانگی نۆی نەنارد






