
دیمەنی بارانبارین لە یەکێک لە شارەکانی عێراق
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بەشێک لە شەقام و بازاڕەکانی شاری بەعقووبە لە پارێزگای دیلە بەهۆی بارانبارینەوە ژێرئاو کەوتن، ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە دۆخی ئامادەباشی لە شاری بەعقووبە و شارەکانی دیکە ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: لە شەوی ڕابردووەوە شەپۆلێکی بارانبارین بە گشتی پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە، لە هەندێک شوێن بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و ناڕێکی شەقامەکان ئاو کۆبووەوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: عومەر کرووی، سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە بە میدیای عێراقی ڕاگەیاند، لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا بارانێکی بە لێزمە شاری بەعقووبە و شارەکانی دیکەی پارێزگاکەی گرتووەتەوە. ئەمەش بووەتە هۆی ژێرئاوکەوتنی بەشێک لە شەقام، بازاڕ، کۆڵان و گەڕەکە نیشتەجێبوونەکان.
چارەسەرەکان: ئەنجوومەنی پارێزگاکە فەرمانی بە لیژنەی خزمەتگوزارییەکان کردووە بکەونە حاڵەتی ئامادەباشی و کارەکانیان چڕ بکەنەوە بۆ ڕاماڵینی ئاوی باران، بە هاوکاری هەموو دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و یەکخستنی هەوڵەکانیان لە چوارچێوەی یەک پلاندا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
لە میسان 13 کەس لەسەر کێشەی زەوی کوژران
- ژینگە
- 51 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێكی بارانبارین چەند ناوچەیەكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زۆرترین بڕی بارانبارین لە چەمچەماڵ بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ژینگە
- 51 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێكی بارانبارین چەند ناوچەیەكی ڕۆژهەڵاتی كوردستان دەگرێتەوە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
زۆرترین بڕی بارانبارین لە چەمچەماڵ بووە
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفربارین لە شاخەكانی هەرێمی كوردستان دەستی پێكرد
- ژینگە
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری دەدرێت؛ لە چەند گەڕەکێکی کەرکووک مەترسی دروستبوونی لافاو هەیە






