
دوو ئەندامی خێڵەکانی عێراق کە خۆیان پڕچەک کردووە
ئاڤا نیوز
لە ئەنجامی شەڕی خێڵەکی لەسەر زەویوزار لە قەزای عەلی غەربی لە پارێزگای میسان، 13 کەس کوژراون و ژمارەیەک کەسی دیکەش بریندار بوون.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بوونی کێشەی کۆمەڵایەتی و داگیرکاریی زەویوزار، دیاردەی شەڕی خێڵەکی لە باشووری عێراق بەردەوامی هەیە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا چەندین شەڕی خێڵەكی لە باشووری عێڕاق ڕوویانداوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: شایەتحاڵان و سەرچاوە پزیشکییەکان کە قسەیان بۆ ئاڤا میدیا کردووە ڕایدەگەیێنن، شەڕەکە لەنێوان هەردوو هۆزی "ئەلمعامرە" و "ڕوفەیعی"دا ڕوویداوە. هۆکارەکەشی کێشەیەک بووە لەسەر پارچە زەوییەکی کشتوکاڵی، کە بووەتە هۆی کوژرانی 13کەس و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی دیکە.
بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکان، ژمارەی کوژراوەکان سەرەتاییە و ئەگەری زیادبوونی هەیە چونکە هەندێک لە بریندارەکان دۆخیان ناجێگیرە.
لەهەمان کاتدا: هێزێکی ئەمنیی گەورە بەرەو شوێنی ڕووداوەکە بەڕێکەوتوون بۆ کۆنترۆڵکردنی شەڕەکە، کە تا کاتژمێر نزیک 1ی نیوەڕی ئەمڕۆ شەممە بەردەوام بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سۆران هاونیشتمانییان لە مەترسییەک ئاگادار دەكاتەوە






