بەڕێوەبەری چاکسازییەكان: یەكەم پڕۆژەیاسا لەم خولەی پەرلەمان كاری لەسەربكرێت لێبووردنی گشتییە

شەیری بکە لە:
بەڕێوەبەری چاکسازییەكان: یەكەم پڕۆژەیاسا لەم خولەی پەرلەمان كاری لەسەربكرێت لێبووردنی گشتییە

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوەبەری گشتیی چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان دەڵێت، داوای ناردنی داتای سەرجەم ئەو بەندكراوانەمان كردووە كە نەخۆشیی كوشندەیان هەیە بەمەبەستی ئازادكردنیان، ئاشكراشی دەكات، یەكەم پرۆژەیاسا كە دوای دەستبەكاربوونی ئەم خولەی ئێستای پەرلەمانی كوردستان كاری لەسەر بكرێت، یاسای لێبووردنی گشتی دەبێت.

 

وێنە گەورەكە: هەزاران زیندانی لە هەر شەش چاکسازییەكەی هەرێمی کوردستان، چاوەڕێی پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتیین، كە بەپێی یاسای ژمارە 4 ـی یاسای لێبوردنی گشتی كە لە ساڵی 2017 دەرچووە، لێبوردنی گشتی نایانگرێتەوە، بەڵام بەپێی ڕەشنووسی ئەو پرۆژەیاسا نوێیەی ئامادە كراوە، ژمارەیەكی زۆری بەندكراوان لێی سوودمەند دەبن.

 

لێدوانی فەرمی: ئیحسان عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای گفتوگۆكردن لەگەڵ سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان و وەرگرتنی ڕەزامەندیی زارەكی بە ئازادكردنی ئەو بەندكراوانەی نەخۆشن، هەر شەش چاكسازییەكەی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانم ڕاسپاردووە كە لیستی ناوی ئەو گیراوانەمان بۆ ڕەوانە بكەن كە نەخۆشیی كوشندەیان هەیە یاخود دۆخی تەندروستییان خراپە، چاوەڕوانین لیستی ناوەكان بگات بۆ ئەوەی كاری پێویستیان بۆ بكەین.

 

لە گۆشەیەكی دیكەوە: لەبارەی دەرچوونی یاسای نوێی لێبووردنی گشتی، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەكانی هەرێمی كوردستان وتی، پرۆژە یاساكە ئامادەیە و چاوەڕوانی دەستبەكاربوونی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستانین، هەر كە دەستبەكاربوو، یەكەم كاری پەرلەمان دەركردنی یاسای لێبووردنی گشتی دەبێت.

 

باکگراوند: ڕۆژی 21ـی مانگی یەكی ئەمساڵ، پەرلەمانی عێراق یاسای لێبووردنی گشتیی دەرکرد و بە هۆیەوە سەدان کەس لێی سوومەند بوون، بەڵام ئەو لێخۆشبوونەی لە عێراق دەرچووە، زیندانیانی هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ