شاخەوانێکی کورد ئاڵای کوردستان لەسەر بەرزترین لووتکە چیای ئەسیوپیا بەرز کردەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد باوەکری تەمەن 67 ساڵ
ئاڤا نیوز
شاخەوانێکی کورد دەچێتە بەرزترین لووتکە چیای وڵاتی ئەسیوپیا و ئاڵای کوردستان لەسەر ئەو لوتکە چیایە بەرز دەکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 13ـی ئەم مانگە، محەممەد باوەکر، شاخەوانی دیاری هەرێمی کوردستان و ئەندامی ڕێکخراوی شاخەوانیی هەڵۆ، لەگەڵ گرووپێکی شاخەوانیی فرەنەتەوەدا توانییان بەسەر لوتکە چیای (ڕاس داشین) سەربکەون و ئاڵای کوردستانی لەسەر ئەو لووتکە چیایە بەرز کردەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد باوەکر، بە ئاڤا میدیای گوت: گەشتەکەمان لە سەرکەوتن شەش کاتژمێری خایاند و لە هاتنە خوارەوەش چوار کاتژمێری خایاند، گەشتێکی سەخت و پڕ لە سەرکێشی بوو، سوپاس بۆ خوای گەورە گەشتەکە بە سەلامەتی کۆتایی هات و سەرجەم ئەندامانی گرووپەکە بە سەلامەتی گەشتەکەیان تەواو کرد.
زانیاریی زیاتر: لووتکە چیای (ڕاس داشین) بەرزترین لووتکە چیایە لە وڵاتی ئەسیوپیا، بەرزییەکەی چوار هەزار و 543 مەترە و دەکەوێتە پارکی نیشتمانیی چیای سیمیان لە باکووری وڵاتەکە.
باکگراوند: محەممەد باوەکر تەمەنی سەرووی 67 ساڵە بەڵام شاخەوانێکی چالاکە و ئەمساڵ بەسەر ژمارەیەک لوتکە شاخی بەرزی جیهان سەرکەوتووە لەوانە؛ لووتکە چیای (چروپ) لە وڵاتی پیرۆ لە ئەمریکای باشوور کە بەرزییەکەی نزیکەی پێنج هەزار و 500 مەترە، هەرسێ لوتکە چیای (ئۆهۆرۆ، ستیلا، کلیمانس) لە زنجیرە چیای کلیمانجارۆ لە وڵاتی تەنزانیای کیشوەری ئەفریقیا، بەرزی هەریەکێک لەو لووتکە شاخانەش زیاتر لە پێنج هەزر مەترە، محەممەد باوەکر لە هەموو ئەو لووتکە شاخە بەرزانەی سەردەکەوێت لە هەر وڵاتێک بێت ئاڵای کوردستان لەسەر لووتکە شاخەکە بەرز دەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سۆران هاونیشتمانییان لە مەترسییەک ئاگادار دەكاتەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە میسان لەسەر کێشەی زەویوزار سێ ڕۆژە شەڕە و 13 کوژراون






