بەرگریی شارستانیی سۆران هاونیشتمانییان لە مەترسییەک ئاگادار دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
بەرگریی شارستانیی سۆران هاونیشتمانییان لە مەترسییەک ئاگادار دەكاتەوە

پاککردنەوەی ڕێگاکان لەلایەن شارەوانی سۆرانەوە

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران، هۆشداریی بە هاونیشتمانییانی سنووری ئیدارەی سۆران دەدات بۆ كاری زۆر پێویست نەبێت، سەردانی ناوچە شاخاوییەكان نەكەن، و خۆیان بەدوور بگرن لە قەراغ ڕووبار و ئەو نشێوانەی مەترسیی لافاویان لێ دەكرێت.

وێنە گەورەكە: دوای ئەو شەپۆڵە بارانبارینە چڕەی هەرێمی كوردستانی گرتەوە، بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە تاوەكو درەنگانی شەو، ئەگەری هاتنی شەپۆڵێكی دیكەی بەهێزی بارانبارین دەكرێت بەتایبەت لە سنووری ئیدارەی سۆران و پارێزگای دهۆك و بەشێكی زۆری پارێزگای هەولێر.

لێدوانی فەرمی: ڕەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی ئیدارەی سۆران، بۆ ئاڤا دووپات لە ناوەڕۆكی ڕاگەیێنراوی بەڕێوەبەرایەتییەكە دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەگەی هاتنی شەپۆڵێكی بەهێزی بارانبارین دەكرێت، لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی هاونیشتمانیان، داوا لە هاووڵاتیانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەین، بۆ كاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەكان نەكەن، هاوكات خۆیان بەدوور بگرن لە قەراغ ڕووبارەكان و ئەو دۆڵ و نشێوانەی كە ساڵانە مەترسیی لافاو و گلدانەوەی ئاویان لێ دەكرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ