بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری دروستبوونی لافاو هەولێر سوود لە پۆند وەردەگرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دروستکردنی پۆند لە سنووری هەولێر
ئاڤا نیوز
بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ناو شاری هەولێر، ئامادەکاریی تەواو کراوە، جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێت: "بۆ گلدانەوەی ئاوی باران سوود لەو پۆندانە وەردەگرین کە لە هەولێر دروستکراون".
وێنە گەورەکە: لە ساڵانی ڕابردوودا بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی هەولێر مەترسی لافاوی لەسەر بوو، تەنانەت بەشێکی گەڕەکەکان بەهۆی لافاوەوە زیانی زۆریان بەرکەوت، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەم کۆمەڵێک پرۆژەی نوێی جێبەجێکرد، بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی لافاو.
لێدوانی فەرمی: مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئەو پۆندانەی کە لە بنەسڵاوە و دارەتوو و هەولێری نوێ دروستکراون، کاریگەریی تەواویان لەسەر کەمکردنەوەی ئاوی باران دەبێت کە لە بەرزاییەکانی هەولێر بەرەو سەنتەری شاری هەولێر دێنە خوارەوە، چونکە هەولێر شوێنەکەی نزمە، ئەو پۆندانەشی کە دروستکراون، شوێنەکانیان بەرزن.
ئاماژە بەوەش دەکات، دروستکردنی ئەو پۆندانە دەبنە بەربەست، بەتایبەتی بە ئاراستەی دارەتوو و بنەسڵاوە، بەمەش ئاوی باران گلدەدرێتەوە، ئەوەش لەلایەک سوودی بۆ ئاوی ژێر زەوی دەبێت، لەلایەکی دیکەوە هەولێر دەپارێزێت لەو بڕە ئاوە زۆرەی کە دێتە ناو شاری هەولێر.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو زێرابانەی لە ناو شاری هەولێر هەن، بە هۆی خاوێنکردنەوەیان، کاریگەری لەسەر کەمکردنەوەی مەترسی لافاو دەبێت لە ناو شاری هەولێر، هەروەها تیمەکانی ڕێگاوبان بەشێوەی ڕێکوپێک کاری خۆیان کردووە، بە تایبەتی لە ڕێگاکانی دەرەوەی شار، وەکو ڕێگای شەقڵاوە، کەرکووک، خەبات.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
بەشی سێیەمی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
40 خولەک لەمەوپێش

ڕۆژ کەریم بەبۆنەی یادی سلێمانییەوە گۆرانییەک بڵاو دەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
14 تشرینی دووەم

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
14 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 40 خولەک لەمەوپێش
تاقیکردنەوەکانی نیوەی وەرزی یەکەم دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پێشوازی لەو گەنجە کرد کە لە سەر ئاڵای کوردستان ئازار درابوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرگریی شارستانیی سۆران هاونیشتمانییان لە مەترسییەک ئاگادار دەكاتەوە






