
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرچاوەیەكی دیپلۆماسی بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆككۆماری ئێران لە سەردانێكی یەك ڕۆژیدا سبەینێ دەگاتە توركیا بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە كاریگەریی جەنگی حەماس-ئیسرائیل لە ناوچەكەدا.
چیرۆكە سەرەكییەكە: بڕیارە ڕەئیسی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا، لە ئەنقەرەی پایتەخت كۆببێتەوە.
لێدوانی فەرمیی: میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاندووە، ڕەئیسی سەرۆكایەتیی "شاندێكی باڵای ئابووری و ڕامیاریی یاوەری دەكات".
ئەم سەردانە لەمێژە پلانی بۆ دانراوە، بەڵام بەهۆی هەڵكشانی گرژییەكان لە ناوچەكەدا دوو جار دواخراوە، جارێكیان لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوودا و جارەكەی تر لە سەرەتای ئەم مانگەدا.
بۆچی گرنگە: سەردانەكە لەكاتێكدایەن ترسی ئەوە هەیە كاریگەریی جەنگ زیاتر بێت و پەلبكێشێت بۆ جەنگێكی هەرێمی.
لە لایەكی دیكەوە: ئەمڕۆ ئەمریكا و بەریتانیا جارێكی تر هێرشی سەربازییان كردەوە سەر حووسییەكانی یەمەن كە ئێران پاڵپشتیانە، ئەم هێرشانەش پاش بەردەوامیی هێرشەكانی حووسییەكان دێت بۆ سەر كەشتییەكانی نێو دەریای سوور.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەفتەی ڕابردوو ئەردۆغان یەكەم هێرشی ئاسمانیی ئەمریكا و بەریتانیای بۆ سەر حوسییەکان سەركۆنە كرد و، واشنتن و لەندەنی بەوە تۆمەتبار كرد كە دەیانەوێت دەریای سوور بكەن بە «دەریای خوێن».
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ئیسرائیل لە هێرشێكی ئاسمانیدا ئەفسەری باڵای هەواڵگریی پاسداران و جێگرەكەی لە سووریا كوشت. لەمبارەیەوە ڕەئیسی جەختیكردەوە "بێگومان دەبێت ئیسرائیل باجی كوشتنی ئەفسەری باڵای هەواڵگریی سوپای پاسداران لە سووریا بدات".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 4 خولەک لەمەوپێش
دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی تەمووز دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
23 ئەیلوول
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
23 ئەیلوول
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران چەکی ئەتۆمی ناوێت
- کوردستان
- 23 خولەک لەمەوپێش
بڕیاری دەرهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ سزادراوان جێبەجێ دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
منداڵانی زیقار ساڵێکی دیکە لە کەرەڤانەکان درێژە بە خوێندنیان دەدەن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەتەر ڕێککەوتنی هاوکاری لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی واژۆ دەکات