ئەبابیل؛ ئەو باڵندەیەی دەتوانێت ماوەی 10 مانگ بەبێ نیشتنەوە لەئاسماندا بمێنێتەوە
- هەواڵ
- 28 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
باڵندەی ئەبابیل، لە ناوچە جیا جیاكانی كوردستان بە پەرەسێلكە، كارتەپەلە، سەمامە، شمشێرەباڵ و ناوی دیكەش ناودەبرێت، بەڵام ئەو ناوەی لەهەموو ناوەكانی دیكەی باوترە؛ تەیرولئەبابیلە. ئەو باڵندەیە ئەوەندە بەشێوەیەكی ناوازە لەلایەن خوداوە دروستكراوە، توانا سەرسووڕهێنەرەكانی نزیكە لەوەی وەك موعجیزە و پەرجوو، سەیر بكرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەوترێت: بەپێی بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەی وردی زاناكان، ئەو باڵندەیە دەتوانێت ماوەی 10 مانگ بەبێ نیشتنەوە لە ئاسماندا بمێنێتەوە، ئەمەش درێژترین فڕینی بەردەوامە كە تا ئێستا بۆ هەر باڵندەیەك تۆماركرابێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەوەی جێی سەرنجە، ئەبابیل تەنانەت هەر لەكاتی فڕیندا هەموو پێداویستییەكانی دابین دەكات، هەر بە ئاسمانەوە ڕاو دەكات، خواردن دەخوات -لەڕێگەی ڕاوكردنی مێشوولە و باڵندەی لەخۆی بچووكتر- و ئاو دەخواتەوە -ئەوكاتەی بەخێرایی بەسەر ئاوی ڕووبارەكاندا دەڕوات-، هەر بە ئاسمانەوە كرداری جووتبوون دەكات، تەنانەت هەر لەكاتی فڕیندا دەخەوێت؛ لەڕێگەی بەكارهێنانی تەكنیكی فڕینی تۆماتیكی، بەجۆرێك؛ باڵندەكە بۆ بەرزاییەكی زۆر بڵند بەرز دەبێتەوە، پاشان لەگەڵ خۆفڕێدان بۆ خوارەوە نیوەی مێشكی دەكووژێنێتەوە، لەسەر ئۆتۆ پایلۆت دەخەوێت.
پێدراوە ڕاستییەكان: زاناكان دەڵێن، خاڵی لاوازی پەرەسێلكە نیشتنەوەیە، بەهۆی كورتی قاچەكانی، لەكاتی نیشتنەوەی ئەستەمە جارێكی دیكە بفڕێتەوە، بەتایبەت كە خاكی ژێر قاچە لاوازەكانی ڕەق بێت، لەبەر ئەم هۆكارە، هێلانەی زۆرتر لەسەر قەد و لق و پۆپی دارە بەرزەكان بونیاد دەنێت لەڕێگەی كۆكردنەوەی قووڕی خەست بە دەنووكی و كە دوای ماوەیەكی زۆر، هێلانەیەكی تۆكمەی لێ دروست دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن






