
دیمەنی ژمارەیەک کۆچبەر لە لیبیا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی لقی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە شاری جەفرەی لیبیا ئاشکرای کرد، نزیکەی 20 هەزار کۆچبەری نایاسایی لە سنووری شارەکەیاندا هەیە و بەشێکیشیان هەڵگری نەخۆشیی گواستراوەن.
وێنە گەورەکە: بەهۆی ئەوەی سنووری ئاوی لەگەڵ ئیتاڵیا هەیە، خەڵکێکی زۆر لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێگای لیبیا بەکاردێنێت بۆ گەیشتن بە ئەوروپا، بەڵام بە یەکێک لە ڕێگا مەترسیدارەکان دادەنرێت و ساڵانە سەدان کوردیش لەو ڕێگا دەستگیر دەکرێن و دەگەڕێنرێنەوە بۆ کوردستان.
لێدوانی فەرمی: لیوا عەلی غەیس، سەرۆکی لقی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە شاری جەفرەی لیبیا ڕایگەیاند: نزیکەی 20 هەزار کۆچبەری نایاسایی لە سنووری شاری جەفرە هەن و ژمارەیەک لەو کۆچبەرانەش هەڵگری نەخۆشی گواستراوەن، ئەمە لە کاتێکدایە کە هیچ بەڵگەنامەیەکی فەرمی و ڕێکارێکی یاسایی مانەوەیان پێ نییە.
زانیاریی زیاتر: ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی ڕابردوودا، دوو هەزار کۆچبەری نایاساییان دەستگیرکردووە و گواستراونەتەوە بۆ سەنتەرەکانی مانەوە لە ناوچەکانی شاتی، سەبها و سەرت، ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ناردنەوەیان بۆ وڵاتەکانی خۆیان.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی، ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی لە سەرانسەری لیبیا گەیشتووەتە 867 هەزار و 55 کۆچبەر، زۆربەیان خەڵکی سوودانن بە ڕێژەی 33%، دواتر نەیجیریا بە ڕێژەی 22%، میسر بەڕێژەی 19% و چاد بە ڕێژەی 10%، زۆرینەی ئەو کۆچبەرانە لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای لیبیا جێگیر بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن





