
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە جۆ بایدن، لە سەردەمی سەرۆکایەتیی خۆیدا بە ئەلیكترۆنی واژۆی کردبوون هەڵوەشاندەوە.
وێنە گەورەکە: سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس، جۆ بایدن بە "خەواڵو" ناودەبات و دەڵێت: هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە لە لایەن جۆبایدن بە ئامێری واژۆی ئەلیکترۆنی واژۆی کردووە هەڵوەشاندەوە و وەک خۆی دەڵێت: چونکە ئەو بەڵگەنامانە بە دەستی خۆی واژۆ نەکراوە بەڵكو ئەلیکترۆنییە، پوچەڵن و کاریان پێناکەم.
لێدوانی فەرمی: لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ترووس تایبەت بە خۆی ترەمپ نووسیویەتی 92٪ـی هەموو بەڵگەنامەكانی بایدنی هەڵوەشاندووەتەوە و کاریان پێناکەم هەروەها ڕایگەیاند: هەموو فەرمانە کارگێڕییەکان و هەر شتێکی دیکە کە ڕاستەوخۆ لەلایەن "جۆ بایدنی گەندەڵ" واژۆ کراون هەڵدەوەشێنرێنەوە، چونکە خۆی واژۆی نەکردووە بەڵکو ئەو کەسانەی ئامێری واژۆکەیان بەڕێوەبردووە، بە شێوەیەکی نایاسایی ئەو کارەیان کردووە".
ئەمەش بزانە: لە ساڵی 2011 ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاوی کردەوە، باراک ئۆباما بووە یەکەم سەرۆک بە بەکارهێنانی "ئامێری واژۆ ئەلیکترۆنی و دەتوانێت لەسەر فەرمانی ئەو یاسایەک واژۆ بکات لەکاتێکدا خۆی لە وڵاتێکی دیکە بێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن





