ئاڤا هۆکاری گرژییەکەی گوندێکی گوێڕ ئاشکرا دەکات؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 29 تشرینی دووەم
دیمەنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی لاجان
ئاڤا نیوز
هاووڵاتییانی گوندی لاجان ڕێگەی گوێڕ - هەولێریان داخست و ڕێگەیان بە هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیایەک نەدەدا، بەهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە، لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و پێشمەرگەیەک و چەند هاووڵاتییەکی دیکەش بریندار بوون.
بەدواداچوونی ئاڤا: ئاڤا پرسیاری هۆکاری دروستبوونی گرژییەکەی لە لایەنە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان کرد و بەمشێوەیە وەڵامییان دایەوە: چەند جارێکە دانیشتووانی ئەم گوندە خۆپیشاندانیان کردووە، بەڵام ئەمجارە بەهۆی ئەوەی ئەوانەی گردبوونەتەوە، بەشێکیان چەکیان پێبووە، تەقە کراوە، ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە، لە هەردوولا بریندار هەیە، کەسێک کوژراوە تا ئێستا ناسنامەکەی دیارنییە و ئێستا کۆبوونەوەی ئەمنی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە و لێکۆڵینەو لە ڕووداوەکە.
- ئەو سەرچاوە ئەمنییە لەبارەی چوونی هێز بۆ ئەو ناوچەیە ڕایگەیاند: ئەو کەسانە ڕێگایان گرتبوو کە ڕێگەیەکی بازرگانییە، هێزی ئەمنی چووە هاتووچۆی خەڵک بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی ئەوەی ئایە خزمەتگوزاریی بۆ دانیشتووانی ئەو ناوچەیە نەکراوە؟، سەرچاوەیەک لەو کۆمپانیایەی کە خۆپیشاندانی لەبەرامبەر کراوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: قوتابخانە و بنکەی تەندروستیان بۆ دروست کراوە، بیری ئاویان بۆ لێدراوە، نزیکەی 70 دانیشتووی گوندەکە و چەندین بارهەڵگریان لای ئێمە دامەزراون و کار دەکەن، هەر داواکارییەک و خزمەتگوزاریی دیکەشیان هەبێت بەسەرچاو بۆیان دەکەین، بەڵام کاری تێکدەرانە قبوڵ ناکەین.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئاڤا زانیویەتی کۆبوونەوەیەکی ئەمنیی هەیە بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن





