ناردنەوەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستیپێکردەوە

شەیری بکە لە:
ناردنەوەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی کارەبا دەستیپێکردەوە

وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا

ئاڤا نیوز

دوای سێ ڕۆژ لە وەستانی بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، ئەمشەو کاتژمێر 11 ناردنەوەی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا دەستیپێکردەوە. 

چیرۆکی سەرەکی: شەوی 26ـی ئەم مانگە، بە چەند مووشەکێک خەزانی نەفتای کێڵگەی کۆرمۆر کرایە ئامانج و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە، بەو هۆیەوە 525 ملیۆن پێ سێجای بەرهەمی ڕۆژانەی غازی کێڵگەکە وەستا و سێ هەزار مێگاوات کارەبا لە تۆڕی نیشتمانی کەمبوویەوە. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە وێستگەی کارەبای غازی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، کاتژمێر 11ـی ئەمشەو بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر دەستیپێکردەوە و هەناردەی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کرا، چەند کاتژمێرێکی پێویستە تا هەموو پایپەکان پڕ دەبن و فشارەکە بەرز دەبنەوە. 

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت: هەنگاوی دواتر پەیوەندی بە کۆنتڕۆڵی ناوەندی دەکرێت، هەموو یەکەکان بەیەکەوە کاریان پێ ناکرێتەوە، بەڵکو یەکەمجار یەکەیەک لە هەولێر و دواتر یەکەیەک لە سلێمانی، بەمجۆرە تا هەموو یەکەکان کاریان پێدەکرێتەوە چەند کاتژمێرێکی پێدەچێ. لە وێستگەی کارەبای غازی هەولێر شەش یەکە هەن و ئەمشەو تا بەیانی هەموو یەکەکان کاری پێدەکرێتەوە.


زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ