ئەنجوومەنی باڵای دادوەری 428 تانەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان یەکلایی دەکاتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی جیاکردنەوەی دەستی دەنگدان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، یەکلاکردنەوەی 428 تانەی لە کۆی 853 تانە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕاگەیاند، کە لە 11ـی تشرینی دووەم بەڕێوەچوو.
وێنە گەورەکە: نزیکەی سێ هەفتە بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تێپەڕ دەبێت، ئەگەرچی ژمارەیەکی زۆری تانە لە ئەنجامەکان تۆمارکراون، بەڵام هێشتا ئەو تانانە هیچیان لە دۆخی دەنگ و کورسییەکان نەگۆڕیووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێک کە لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییەوە دەرچووە و وێنەیەکی دەست "ئاڤا" کەوتووە، "دەستەی دادوەریی هەڵبژاردنەکان 428 تانەی لە کۆی 853 تانە یەکلاکردووەتەوە، لەکاتێکدا 425 تانە ماونەتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوودا یەکلایی دەکرێنەوە".
بەتەنیشت ئەو بابەتەوە: پێشتر، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاندبوو کە تاوەکو ئێستا 207 تانە لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتکراونەتەوە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆن ڕایگەیاند: "دەستەی دادوەری تا ئێستا 207 تانەی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ڕەتکردووەتەوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتریش کۆمیسیۆن جەختی لەوە کردبووەوە کە زۆربەی ئەو تانانەی سەبارەت بە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمان پێشکەشکراون، بەڵگەی پێویستیان نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن






