
دیمەنی باوەشی باوکی کوژراوەکە و هەوراز گوڵپی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
باوكی گەنجە كوژراوەكەی گرژییەكانی دوێنێی گوندی لاجان بۆ ئاڤا دەڵێت، "كوڕەكەم بە گوللەی وێڵ كوژراوە و ناتوانم هیچ لایەنێك تۆمەتبار بكەم". داواكارییەكی تایبەتیشی لە ئاڤا و بەتایبەت هەوراز گوڵپی هەیە.
چیرۆكی سەرەكی: شێخ بەهائەددین، باوكی عیرفان، گەنجە كوژراوەكەی ڕووداوەكانی دوێنێی سەر ڕێگەی گوێر-هەولێر، لە كەركووكەوە، یەكەم ڕۆژی پرسەی كوڕەكەی جێهێشت و ڕووی لە كەناڵی ئاڤا و هەوراز گوڵپی كرد.
لێدوانی فەرمی: باوكی عیرفان بە ئاڤای وت، لە كەركووكەوە پرسەی كوڕەكەم جێهێشتووە و ڕووم لە ئاڤا و هەوراز گوڵپی كردووە، چونكە دڵنیام دەنگم دەگەیێنێت و مافم وەردەگرێتەوە.
پێدراوە ڕاستەكان: باوكی عیرفان چیرۆكی ساتەوەختی كوژرانی كوڕەكەی وەك خۆی دەگێڕێتەوە و دەڵێت، "کوڕەکەم نە خەڵکی گوندەکەیە و نە لە عەشیرەتی ناوچەکەیە، بەڵکو سەرقاڵی كار و کاسبی خۆی بووە و شۆفێری بارهەڵگرە و ڕۆژانە بە 15 هەزار دینار باری چەو و لم لە گوێڕەوە دەهێنێتە هەولێر، لەڕێگەدا تووشی ئەو خۆپیشاندەرانە بووە و گەڵابەكەیان پێ ڕاگرتووە، چەند شۆفێریی دیكەش دووچاری هەمان بارودۆخ بوون، كە بووەتە شەڕە تەقە، شەهید عیرفانی كوڕم هەوڵیداوە خۆی دەرباز بكات، دەرگای ئۆتۆمبێلەكەی كردووتەوە و لەناوەڕاستی شەقامەكە گوللەی بەركەوتووە. دووپاتیشی كردەوە، بەوپێیەی هەم هێزە ئەمنییەكان و هەمیش خۆپیشاندەران چەكیان لەلا بووە، نازانم كێ كوڕەكەمی كوشتووە و كوڕەكەم بە گوللەی وێڵ كوژراوە."
ڕوونیشی كردەوە، ئێمە خاوەنی سەرۆك بارزانی و سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانین، كە ماف بۆ مافخوراوان و لێقەوماوان دەگەڕێنێتەوە، لەڕێگەی ئاڤاوە داوا دەكەم، خوێنی كوڕەكەم بەفیڕۆ نەچێت.
باوكی عیرفان دەڵێت، بەشێك لە میدیاكان هەوڵیاندا قسە لەسەر زاری ئێمە بڵاوبكەنەوە بە مەرامی سیاسی و بۆ بەرژەوەندی خۆیان، ئێمەش لە ساتەوەختی ڕووداوەكە، دڵ گەرم بووین و بە ڕووداوەكە كاریگەر ببووین، میدیاكان هەوڵیاندا بەشێوەیەكی خراپ و بەرژەوەندیخوازانە، ئەو دۆخەی ئێمە بقۆزنەوە و بەكاربهێنن.
باكگراوند: ئێوارەی دوێنێ شەممە 29ـی تشرینی دووەم، گرژی و ئاڵۆزی لەسەر ڕێگەی گوێڕ- هەولێر لەنزیك گوندی لاجان دروستبوو، كۆمەڵە کەسێک رێگای تانکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی و هاووڵاتیانیان لە سنووری گوێڕ گرت و تەقەیان بەسەر خەڵک و ڕێبوارانی ئەو ڕێگایەدا کرد، لەئەنجامی تەقەی ئەو کەسانەدا هاووڵاتییەک بەناوی عیرفان بووە قوربانی و گیانی لە دەستدا و ژمارەیەک کەسی تریش بریندار بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن






