پێداچوونەوە بە خزمەتگوزاریی سیتییەكاندا دەكرێت و پارەكەی كەم دەكرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی چەند شووقەیەک لە شاری هەولێر
ئاڤا نیوز
پێداچوونەوە بە پارەی خزمەتگوزاری پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون، سیتییەكان و شووقەکان دەكرێت، هی بەشێکیان ئەوانەی پارەکە زۆرە کەم دەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: دەستەی وەبەرهێنانی كوردستان بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتەكانی شارەوانی و بازرگانی لیژنەیەكی باڵای پێكهێناوە، پێداچوونەوە بە خزمەتگوزاری سیتییەكان دەكەن و نرخەكان كەم دەكەنەوە.
لە كوردستان سەدان پڕۆژەی نیشتەجێبوون هەیە، لە هەر سیتیەک یان پڕۆژەیەکی شووقە كۆمپانیایەك خزمەتگوزارییەكانی دابین دەكات، لەبەرانبەردا مانگانە پارە لە دانیشتووانەکەی وەردەگیرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاكرەیی، وتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤای وت: ماوەیەکە لیژنەکە دەستبەکار بووە لە هەولێر و سلێمانی دهۆک و ناوچەکانی تریش، پێداچوونەوە بە خزمەتگوزاری سیتییەكاندا دەكەن لەگەڵ نرخەکەی، بەمزووانە بڕیاری كۆتایی دەدەن.
هەڵسەنگاندنی لیژنەكە لەسەر چۆنییەتی خزمەتگوزاریی كۆمپانیاكانە، بە چەند پێوەرێک پارەی خزمەتگوزاری دیاری دەکەن:
٠ شوێن و کواڵیتی و بەهای خانوو یان شووقەکە.
٠ ئەو خزمەتگوزارییەی پێشكەشی دەكەن، تا چەند زۆر و باش و بێ کێشەن.
لەسەر ئەم بنەمایانە پارە دیاری دەکەن، لە هەندێک شوێن پارەکە کەم دەکرێتەوە، هی ئەو پڕۆژانەیشی ئەو پارەیەی وەردەگیرێت کەم بێت زیاد دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەی وەبەرهێنان هۆشداری دەدات هەر پڕۆژەیەک بە بڕیارەکە پابەند نەبێت سزای دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەکی تەندروستی: خواردنە خێراکان هۆکارێکن بۆ دروستبوونی زیپکەی پێست
15 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی هەڵپەڕکێ لە مەهاباد کۆتایی هات
16 کاتژمێر لەمەوپێش

سوپای پاسداران کەشتییەکی جەنگیی ناودەنێت کوردستان
16 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتییان له ئاڵوگۆڕکردنى دۆلاری چاپی كۆندا ڕووبهڕووی گرفت دهبنهوه
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کونسوڵخانەی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دهکرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
چەند ڕۆژێکی دیکە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر کۆرمۆر ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاقیکردنەوە و هەڵسەنگاندن بۆ کۆمپانیاکانی حەج و عومرە دەکرێت
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و تۆم باراک تاوتوێی سەقامگیری و ئاسایش و خۆشگوزەرانی دەکەن





