
شەعلان کرەیم، مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی
ئاڤا دیجیتاڵ
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، ڕۆژی شەممە 27-01-2024، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە، هەموو پێشهاتەکان بۆ ئەوەن سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەکە هەڵبژێردرێت. سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنەکەش ئاماژە بەوە دەدات، "هەرسێ بەربژێرەکەی سوننە وەک خۆیان دەمێننەوە و کێبڕکێ دەکەن".
بۆچی گرنگە: 70 ڕۆژ زیاترە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هیچ دانیشتنێکی ئاسایی نەکردووە، دانانی سەرۆکێکی نوێ بۆ ئەنجوومەنەکە، دەرگایەک بەڕووی تێپەڕاندنی کۆمەڵێک پڕۆژەیاسای پەیوەست بە کورد دەکاتەوە، لەنێویاندا هەمواری یاسای بودجە، کە بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 223-01-2024 لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بخرێتە دەنگدان و پەسەند بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی شەممە 13-01-2024، دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆکێک بۆ ئەنجوومەنەکە بەڕێوەچوو. لە خولی یەکەمی دەنگدان شەعلان کرەیم، بەربژێری هاوپەیمانیی تەقەدووم 152 دەنگ، سالم عیساوی بەربژێری هاوپەیمانیی سیادە 97 دەنگ، مەحموود مەشهەدانی بەربژێری هاوپەیمانیی عەزم 48 دەنگی بەدەستهێنان، بەهۆی ئەوەی هیچ کام لە بەربژێرەکان 50+1 ـی دەنگەکانیان بەدەستنەهێنا، دەنگدان بۆ خولی دووەم دواخرا. چەند کاتژمێرێک دواتر دانیشتنەکە دەستیپێکردەوە، بەڵام بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
لێدوانی فەرمی: بەگوێرەی بڕیاری دادگای فیدراڵی هەرسێ کاندیدەکە (سالم عیساوی، شەعلان کرەیم و مەحموود مەشهەدانی) لە کێبڕکێیەکە دەمێننەوە، دەبێت یەکێکیان 166 دەنگ بەدەستبهێنێت، ئینجا پۆستەکە دەباتەوە و دەبێتە شوێنگرەوەی حەلبووسی. ئەمە گوتەی ڕێبوار هادی، سەرۆکی لیژنەی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بوو بۆ ئاڤا میدیا.
چاوەڕوانییەکان چین: بەشێکی لایەنە شیعەکان و سوننەکانی هاوپەیمانی عەزم پشتیوانی مەحموود مەشهەدانی دەکەن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەن، دەنگی لایەنە سووننەکان بەسەر هەرسێ بەربژێرەکە دابەش بوون، ئەو دەنگەی کە یەکلاکەرەوە دەبێت لایەنە کوردستانییەکانن، کە تائێستا بەڕوونی هەڵوێستێیان سەبارەت بە دیاریکردنی بەربژێرێکی هاوبەش دەرنەبڕیوە.
باکگراوند: رۆژی 14-11-2023، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکی 16 لاپەڕەیدا بەتۆمەتی "ساختەکاری، شێواندن و گۆڕین، شکاندنی سوێندی یاسایی" کۆتایی بە سەرۆکایەتیی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی هێنا و، لهوکاتەوە پۆستی سهرۆكی پهرلهمانی عێراق چۆڵ بووه، ئێستا موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کە بەڕەچەڵەک کوردی فەیلییە، لە جێگەی حەلبووسی سەپەرشتیی کۆبوونەوەکان دەکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 31 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە





