وەرگرتنی بڕوانامەی دەرچوون لە زانکۆی سەڵاحەددین دەکرێتە ئەلیکترۆنی
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی زانکۆی سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
زانکۆی سەڵاحەددین مامەڵەی وەرگرتنی بڕوانامەی دەرچوونی قوتابییانی کردە ئەلکترۆنی، دەرچووان دەتوانن بە شێوازی ئەلیکترۆنی داواکاری بۆ بڕوانامەی دەرچوون پێشکەش بکەن.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی لە بە ئەلیکترۆنیکردنی کاروباری دام و دەزگاکان دەکات و چەندین مامەڵەی هاووڵاتییان کراون بە ئەلیکترۆنی، ئەم پرۆسەیە لە زانکۆکانیش دەستیپێکردووە، زانکۆی سەڵاحەددینیش پرۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی بڕوانامە و پشتگیری دەرچوونی ڕاگەیاندووە.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوای ئەم هەنگاوە سەرجەم کاروبارەکانی تۆماری گشتیی زانکۆی سەڵاحەددین بووە ئەلیکترۆنی، دەرچووان دەتوانن لە ماڵەوە لە ڕێگەی مۆبایلەکانیان داوای بڕوانامەی دەرچوون یان پشتگیری دەرچوون بکەن.
زانیاریی زیاتر: سامان عەبدوڵڵا، دەڵێت، کاتێک قوتابی داوای بڕوانامەی دەرچوون یان پشتگیری دەکات لەلایەن تۆماری گشتیی کاری لەسەر دەکرێت و لە ڕێگەی کۆمپانیای ئەنگڵ پۆست بۆ داواکارە دەنێردرێتەوە ماڵەوە، لە ئێستادا پارەکە بە کاش وەردەگیرێت، بەڵام لە داهاتوو پارەدانیش دەکرێتە ئەلیکترۆنی.
ئەمەش بزانە: ئەم سیستەمە تایبەتە بە قوتابییانی دەرچووی بەکالۆریۆس لە زانکۆی سەڵاحەددین، لەسەر ئەم بابەتە کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ بەڕێوەبەری تۆماری کۆلێژەکان ئەنجامدرا و چۆنییەتی ڕێکارەکان شیکراوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 14-12-2025 داواکردنی بڕوانامە و پشتگیری دەرچوون بەم سیستەمە دەکەوێتە کار، لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن دەرچووان داواکاری پێشکەش بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو تیمەکانی شارەوانی هەولێر لە ئامادەباشیدان
28 خولەک لەمەوپێش

شێخ دارا: لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دوازدەمین فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆک بە بەشداری سینەماكارانی 37 وڵات دەستپێدەكات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی بۆ هەفتەی داهاتوو دواخرا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی لهبارهی شهپۆلی بارانبارین و ڕاگهیاندنى پشوو
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی نەزاهەی عێراق: زیاتر لە 17 ملیۆن دۆلارمان گەڕاندووەتەوە






