بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو تیمەکانی شارەوانی هەولێر لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بە هۆی هاتنی شەپۆلێکی چڕی بارانبارینەوەی سەرجەم تیمەکانی شارەوانی هەولێر، ڕاسپێردراون تاوەکو لەو شوێنانەی مەترسی لافاو هەیە ئامادەییان هەبێت.
وێنە گەورەکە: شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ڕووی لە شار و شاروچکەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، بەهۆی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەگەر هەیە لە هەندێک شوێن ئاو کۆببێتەوە و ببێتە هۆی دروستبوونی لافاو، لایەنە پەیوەندیدارەکانیش ئامادەکاریی تەواویان کردووە و تیمەکانیان لە ئەرکدان.
لێدوانی فەرمی: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای گووت، لەسەر فەرمانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هەموو تیمەکان ڕاسپێردراون کاربکەن بۆ نەهێشتن و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو، بۆ هەمان مەبەست پێشتر لە پلانی درێژخایەن چەندین پڕۆژەی ستراتیژی جێبەجێکراون، هەروەها ڕەزامەندی دراوە بۆ دروستکردنی 35 پۆند، بەشێکیان تەواوکراون و بەشێکیشیان کاری تێدا دەکرێت، ژمارەیەک پڕۆژەی ئاوەڕۆ و فراوانکردنی شەقامە جووتسایدەکانیش جێبەجێکراون.
- لە پلانی ئامادەکاریی وەرزییدا، چاڵ و ڕێڕەوی کەندەکان پاککراونەتەوە، لەکاتی پێویستیشدا تیمەکانی شارەوانی و ئامێرەکان لەو شوێنانە دەبن کە مەترسی دروستبوونی لافاوی هەیە.
ئەمەش بزانە: پێش دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر 60 شوێن هەبوو کە مەترسی دروستبوونی لافاویان هەبوو، بەڵام بەهۆی کارکردن لەسەریان، ئێستا تەنها شەش شوێن ماوەتەوە و دەرخستەیان بۆ کراوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا کار لەسەر ئەو شوێنانەش دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 26 خولەک لەمەوپێش
باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
26 خولەک لەمەوپێش

شێخ دارا: لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دوازدەمین فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆک بە بەشداری سینەماكارانی 37 وڵات دەستپێدەكات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانمان کەمینەکردووە و بەردەوامە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای کۆڕەک لەبارەی پچڕانی پەیوەندی لە چەند ناوچەیەک ڕوونکردنەوە دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرگرتنی بڕوانامەی دەرچوون لە زانکۆی سەڵاحەددین دەکرێتە ئەلیکترۆنی






