لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان پشوو ڕاگەیێنرا

ئاڤا نیوز

دوای هاتنی شەپۆلێکی بارانبارین ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند: بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی کەشوهەوا، سبەی سێشەممە دەکرێتە پشووی فەرمی.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان کردووە، بە هۆیەوە لە بەشێک لە ناوچەکان ئاستی ئاو بەرزبووەتەوە، شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤاش هۆشداریی لە دروستبوونی لافا لە چەند ناوچەیەک داوە. 

ڕاگەیێنرای فەرمی:
ئیدارەی گەرمیان ڕایگەیاند: بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، شەپۆلێکی تووندی بارانبارین ڕوو لە سنووری ئیدارەی گەرمیان دەکات.

- بە لەبەرچاوگرتنی پێشبینییەکان و لەپێناو سەلامەتی گیانی هەموو لایەک، سبەی سێشەممە 9-12-2025 لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندن پشوویی فەرمییە، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و دامەزراوە ئەمنییەکان کە لەئەرکدا دەبن.

نوێ دەکرێتەوە... 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ