
ئاڤا نیوز
گۆڤاری ئەکادیمیای ئەمریکی بۆ نەخۆشییەکانی پێست لەکۆتا توێژینەوەیدا دەڵێت، توێژینەوەیان لەسەر 96 ئافرەت کرد کە کێشەی هەڵوەرینی قژیان هەبووە، دەرکەوت 19%یان بڕی پێویستی ئاسن لە جەستەیاندا نەبووە، ئەوەش مانای وایە کەمی ئاسن هۆکارێکی سەرەکی قژ هەڵوەرینە.
بڵاوکراوەی فەرمی: ئەوەشیان خستووەتەڕوو، هەرکاتێک کێشەی کەمی ئاسن لە جەستەدا هەبوو، پێویستە گرنگی بدرێت بە سیستمی خۆراکی لەوانەش خواردنی ئەو خواردنانەی بە گۆشتی سوور دەوڵەمەندن، لەگەڵ خواردنی سەوزە، پاقلەمەنی و میوەی وشکراوە، لەگەڵ خواردنی ڤیتامینیش بەو مەرجەی پێشتر و دواتر بە ماوەیەک چا و قاوە نەخورێتەوە، بەم جۆرەش لە نۆ مانگدا نیشانەکانی چارەسەربوون بە تەواوی دەردەکەون.
چارەسەرەکان: ئەم ڕێگایانەش هاوکاری کەمکردنەوەی قژوەرین دەبن:-
- بەکارهێنانی ئیسکۆزۆم (دەرزییەکە) لە بەشەکانی سەر دەدرێت و هانی گەشەی قژ دەدات و پرۆتینی پێدەدات.
- بەکارهێنانی کڵاوی تیشکی LED گەشەی قژ و چڕییەکەی باشتر دەکات.
- ئەگەر قژت لاواز و کێشەی هەڵوەرینی هابوو ئامێرەکانی وشکردنەوە بە وریایی بەکاربهێنە.
- ئەو شانانە بەکارمەهێنە کە قژ بە توندی ڕادەکێشن.
- بەکارهێنانی خاولی گونجاو و سەرینی ئاوریشمی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
پارێزگای هەولێر لەبارەی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بڕیاریدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بۆ نەهێشتنی کاریگەرییەکانی دروستبوونی لافاو تیمەکانی شارەوانی هەولێر لە ئامادەباشیدان
2 کاتژمێر لەمەوپێش

شێخ دارا: لە هەندێک ناوچە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دوازدەمین فیلمە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی دهۆک بە بەشداری سینەماكارانی 37 وڵات دەستپێدەكات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

هاووڵاتیهكی باكووری کوردستان نیو سهدهیه تهنیا چای و پسكیت دهخوات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمان ئاگادربن پێش فیلەر و بۆتۆکس پشکنین بکەن ئەگەرنا ترسناکە






