هەسەدە: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانمان کەمینەکردووە و بەردەوامە

شەیری بکە لە:
هەسەدە: هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانمان کەمینەکردووە و بەردەوامە

ئاڤا نیوز

بەرپرسی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەڵێت، هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ هێزەکانیان و کەمپی هۆلی تایبەت بە خێزانەکانی داعش، لە ماوەی ڕابردوو بەشێوەیەکی کاتی کەمکرانەوە بەڵام ئێستا زیادکراونەتەوە و بۆ دۆخی ئاسایی گەڕاونەتەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرهاد شامی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی (هەسەدە) لە تۆڕی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەشكردووە، ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لە کۆتا چاوپێککەوتنیدا لەگەڵ مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانیان باسی لەوەکردووە کە هاوکارییەکانی ئەمریکا بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کەمیکردووە، ئەوە ڕاست نییە و مەزڵوم عەبدی لەو چاوپێککەوتنەدا ئاماژەی بەوەداوە پێشترهاوکارییەکان بۆ ماوەیەکی دیاریکراو کەمبوونەتەوە، بەڵام ئێستا گەڕاونەتەوە ئاستی ئاسایی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، جگەلەوەش هاوکاریی و پاڵپشتی دارایی ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID) بۆ کەمپی هۆلی تایبەت بە خێزانەکانی داعش وەک پێشتر بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ