پارێزگای هەولێر لەبارەی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بڕیاریدا

شەیری بکە لە:
پارێزگای هەولێر لەبارەی ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بڕیاریدا

دیمەنێکی شاری هەولێر

ئاڤا نیوز

پارێزگاری هەولێر لە ڕێگەی ڕوونکردنەوەیەکەوە کۆتایی بە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە هێنا کە باسیان لە ڕاگەیاندنی پشوو دەکرد و ڕایگەیاند: هیچ  هۆکارێک نییە بۆ ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی. 

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ڕووی لە هەرێمی کوردستان کرد، هەر لەوبارەیەوە هۆشداریی دەدرێت لە دروستبوونی ئەگەری لافاو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی:
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: دوای هەڵسەنگاندنمان بۆ دۆخەکە، هیچ  هۆکارێک نییە بۆ ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی. 

- بە هۆی ئەوەی هاتووچۆی هاووڵاتییان ئاساییە، سبەی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەوام بەردەوام دەبێت و نابێتە پشوو. 

پەیوەست بەم بابەتەوە:
تەنها ئیدارەی گەرمیان پشووی فەرمی بە هۆی بەردەوام بارانبارینەوە ڕاگەیاندووە. 



زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ