
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق- وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەغدای جێهێشت و بەرەو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەڕێكەوت، لە سەردانەكەشیدا وەفدێكی حكومی و كەرتی تایبەتی لەگەڵدایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێکی حكومی و پەرلەمانیی و نوێنەرانی كەرتی تایبەت، لە دەستپێكی سەردانێكی فەرمیدا و لەسەر بانگهێشتی جۆ بایدن بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت. نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق وا دەڵێت.
زانیاریی زیاتر: لەبارەی سەردانەکەوە بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی جۆ بایدن، ڕایگەیاندووە، لە سەردانەکەیدا سوودانی لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆک و ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوە، لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری و چەندین بەرپرسی دیکەی کوشکی سپی کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەردانەکەدا سوودانی پرسەکانی ئاسایش، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکە، ئابووری و چاکسازی بانکی، وزە، ئاو، وەبەرهێنان، پەرەپێدانی بازرگانی لەگەڵ بەرپرسانی کوشکی سپی گفتوگۆی لەبارەوە دەکات.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: لە کۆبوونەوەی سوودانی و بایدندا، باس لە چۆنیەتیی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەکرێت.
بۆچی گرنگە: بە سەردانەكەی سوودانی بۆ ئەمریكا، چاوەڕوان دەكرێت بەشێک لە پرسەكانی عێراق یەكلایی ببنەوە، لەوانەش كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا و بەهای دۆلار و دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان كە بەلای ئەمریكاوە گرنگە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






